دەردەشا - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 21 أكتوبر 2018

دەردەشا

✅نەخۆشی Gout یان دەردە شاھانە (داء الملوك) 

⬅️◀️ئەم نەخۆشیە لە ئەنجامی کۆبونەوەی یوریک ئەسیدەوە دەبێت لە جومگەکاندا بەتایبەت جومگەی پەنجە گەورەی قاچ بەھۆی تێکچوونەوە لە زیندەچالاکی لەشدا(کاتێک کەسێک پرۆتین دەخوات .ئەم پرۆتینە لە کۆتایدا دەبێت بە یوریک ئەسید کە پێویستە بکرێتە دەرەوە )
   
⬅️◀️کاتێک رێژەی یوریک ئەسید لە لەشدا زۆر دەبێت یاخود ناتوانرێ ئەم یوریک ئەسید لە لەشدا بکرێتەوە دەرەوە ئەوا ئەم نەخۆشیە دروست دەبێت 
-ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشیەیان ھەیە پێویستە دوربکەونەوە لە خواردنی گۆشت سور و مریشک چونکە ئەم خواردنانە رێژەیەکی زۆری پرۆتینیان تێدایە بەمەش رێژەی یوریک ئەسید بەرز دەبێتەوە و نەخۆشیەکە زیاتر پەرەدەسێنێ

 ⬅️◀️ئەم نەخۆشیە زیاتر لە پیاواندا دەردەکەوێ تا ئافرەتان
 
❎ئەو کەسانەی کە قەلەون یان رێژەی زۆری کحول دەخۆنەوە ئەگەری توشبوونیان بەم نەخۆشیە زۆرە 

✅✅نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە ؟؟؟؟

١-ئازاری زۆری جومگە 
٢-ھەلئاوسان و سوربوونەوە 
٣-ھەوکردن

دەرمانخانەی ڤاری