پچڕانی بەستەری ئەژنۆ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 4 ديسمبر 2018

پچڕانی بەستەری ئەژنۆ

تەقینی کرکراگەی ئەژنۆ ( meniscus tear )چی یە ؟؟؟ 
یەکێکە لە باوترین ئەو پێکانانەی کە لەوانەیە ڕووبدات لە وەرزشەوانەکاندا ، بەتایبەتی لەوەرزشەوانی فوتبۆڵێن و ئەو وەرزشانەی کە بەرزبوونەوە و ئاراستە گۆرینی جومگەکەی لەپر تیایە وەکو سۆکەر و ڤولی بوڵ ..وەرزشەوان ھەتا بە تەمەنیش بێت ڕێژەی توشبوونی زیاد دەکات ٤٠٪ ئەو کەسانەی کە سەروو تەمەن ٦٥ ساڵەوەن تەقینی کرکراگەیان ھەیە ...
نیشانەکانی : تەقینی کرکراگەی ئەژنۆ بریتیە لە برینداربوونی ئەو چینی کرکراگەیەی جومگەکەی داپۆشیوەو یارمەتی ئێسکەکە ئەیات بۆ زیاتر بەرگە گرتنی زەبر ، ھەندێ جار پارچەیەک لە کرکراگەکە لێدەبێتەوەو دەچێتە ناو جومگەکە کەدەبێتە ھۆی قفڵ بوونی جومگەکە ..گرنگترین نیشانەکانی : 
١- ئازار لە ئەژنۆدا ..
٢- ئاوسانی جومگەکە ..
٣- دەنگیکی پۆپ - ئۆف ھەست پێئەکەیت لەکاتی ڕوودانی پێکانەکەدا ..
٤- زەحمەت نوشتانەوەو ڕێککردنەوەی جومگەکە ..
٥-قفڵ بوونی جومگەکە ...
دەستنیشانکردنی : ١-لەڕێگایی فەحسی سەریری نەخۆشەکە ، کەنیشانەکانی تیا دەردەکەوێت ..
٢-لەڕێگای (x ray ) ئەشعەی ڕەش وسپی ، ئەویش بەس لە کاتێکدا پارچەیەک لە کرکراگەکە لێبوبێتەوەو چوبێتە ناو جومگەکە ...
٣- باشترین ڕێگا بۆ دەستنیشان کردن ئەشعەی تەنووری یە (MRI) ..
چارەسەر : 
چارەسەری ئەم جۆرە تەقینە ئەکەوێتە سەر تەمەن ، ڕێژەی چالاکی کەسەکە ، ڕێژەی تەقینەکە ، جۆری تەقینەکە ، وشوێنی تەقینەکە (ئایە بەشی دەرەوەی کرگراگەکەیە یاخود بەشی ناوەوە ) بەشی دەرەوە ھەندێ جار ئەگەر زۆر نەبێت پێویستی بە چارەسەر نیە لەبەر ئەوەی بەشی دەرەوە خوێنی زۆر بۆ ئەروات یارمەتی چاک بوونەوەی دەدات بە خێرایی ، بەڵام بەشی ناوەوە بەپێچەوانەوە خوێنی کەم بۆ ئەروات لەبەر ئەوە پێویستی بە چارەسەرەو ماوەیەکی زیاتری ئەوێت بۆ چاک بوونەوە ..
خۆشبەختانە ھەموو جۆرە تەقینێک پێویستی بە نەشتەرگەری نیە ، ئەگەر جومگەکە زوو زوو قفڵ نەبێت ،ھەندێک جار نەشتەرگەری تەنیا بۆ خێراکردنی چاک بوونەوەیە ..
کاتێک پێکانێک ڕوودەدات چی بکەیت باشە ؟؟؟؟
١- پشوودان بە جومگەکە ، ھەندێ جار تەنیا بەس ڕۆشتن ڕێگا پێدراوە ، باشتر وایە کە تازەش بوو دارشەق بەکار بھێنرێت بۆ کەم کردنەوەی ئازار لە کاتی ڕۆشتن دا ..
٢- بەکار ھێنانی پاکی سارد بۆ ماوەی (١٥-٢٠)دەقیقە ھەموو(٣-٤) سەعات جارێک بۆ ماوەی ٢-٣ ڕۆژ لە روودانی پێکانەکە ھەتا ئازار و ئاوسانەکە کەم دەکات ..
٣- بەکارھێنانی باندج بۆ جومگەکە یاخود بەستنی جومگەکە بە برەیسی تایبەت لەکاتی جووڵەو وەرزش دا ..
٤-بەرزکردنەوەی قاچ لە کاتی پاڵ کەوتن یا خود دانیشتن ئەویش بە دانانی پشتی لە ژێر قاچە ئاوساوەکەدا ..
٤- بەکارھێنانی ئازار شکێنەکان (NSAID) ھەم بۆ کەم کردنەوەی ئازار و ھەم بۆ کەم کردنەوەی ھەوکردنەکە ...
٥- ئەنجامدانی وەرزشی تایبەت کە ماسولکەکانی دەوری جومگەکە رائەکێشێت و گرژبوونەوەکە خاو دەکاتەوە ...
٦- دوور کەوتنەوە بۆ ماوەیەک لەو چالاکیانەی ڕاکردن و باز ھەڵدانی تیادایە ...
٧- بەکار ھێنانی دەرزی تایبەت بۆ جومگەکە ،وەکو ( ستیروید ، پلاسما ، پرۆلوتیراپی ) ..
٨- چارەسەری فیزیایی و چارەسەری سروشتی ..
٩- نەشتەرگەری : ئەمیش بەس لە کاتێکدا کە تەقینەکە گەورە بێت یاخود بەشێکی زۆری ناوەوەی جومگەکەی گرتبێتەوە ، یاخود پارچەیەکی لێبوبێتەوە بۆ ناو جومگەکە ..
کەی پێکانی کرکراگەکە چاک دەبێتەوە ؟؟؟
چاک بوونەوە دەکەوێتە سەر ڕێژەی پێکانەکە ، جۆرەکەی و تەمەنی نەخۆشەکە بەڵام لەزۆربەی کاتدا لە ماوەی ( ٤-٦ ) ھەفتە پێویستە بۆ چاک بوونەوەی تەواو ..
د هەڤین