زەرعی پێست - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 16 يناير 2019

زەرعی پێست

مــوتربـەکـردنـی  پێست (skin graft)

تـەکنیکێکی پزیشکیە کە پیک دیت لە لابردنی پیستی ئەو بەشەی جەستە کە بەهۆی هەر هۆکاریکی دیاری کراوە بیت تیک چوە وناتوانێت فەرمانەکانی خۆی جیبەجی بکات 
لە بری ئەوە پیستێکی تەندروستی بۆ دەگوازریتەوە  لە بەشیکی  تری هەمان جەستە.

ئەم جۆرە نەشتەرگەریە  کاتیک دەکریت کە پیستی جەستە لەناو چووبیت بەهۆی :-

۱- سوتانی  قول  و زۆر 
۲- برینی قوڵـ و گـەورە
۳- ئەو برینانەی کە بەهۆی لەسەر جیگە مانەوە بۆ کاتیکی زۆر توشی نەخۆش دەبیت
٤-حـالەتی شیرپەنجەی پێست
 
 
مـوتـربـەکـردنـی پێـسـت  دوو جۆری بنەرەتی هەیە

۱- Split_thickness graft 

لــەم جۆرەیاندا تەنها بەشی سەرەوەی پیستەکە لادەبریت  و بە پیستی تەندروست جیگەی دەگیریتەوە
ئەم جۆرەیان بۆ  داپۆشینی ناوجەیەکی گەورە بەکار دیت ، هەروەها  سود وەردەگیرێت لە پێستی( ڕان،سک ،پشت،سمت) وەک چارەسەر.

۲- Full_thickness graft

لــە جۆری دوەمیدا چینی دەرەوە و ناوەوەی  پێستە بەرکەوتوەکە لادەبریت. 
دواتر پیستی ساخ دادەنریت بۆی،
 زیاتر بۆ ئەو جیگانەیە کە برینی قوڵ و دیاری جەستەن  وەک 
روخسار
سود وەردەگیریت لە پیستی( بـاسک ،سک، سەرو ئیسکی چەلەمە).

* بەچەند هەفتەیەک پێش نەشتەرگەری نەخۆشەکە ئامادە دەکریت لەلایەن دکتۆرەوە 
بەوەی کە چاودیری نەخۆش دەکات کە لەژیر جارەسەری دەرماندایە یان نا بەتایبەت 
(ئەسپرین) کە کاریگەری هەیە لەسەر رونکردنەوەی خوین .کە دەبیت بری دەرمانەکە کەم بکاتەوە یان وەرگرتنی بوەستینیت.

 هەروەها نەکێشانی جگەرە  چونکە رۆلی هەیە لە پەکخستنی توانای چاک بونەوەی  پیستە تازەکە.

واز هینان لە خواردن و خواردنەوە لە نیوە شەوی پیش نەشتەرگەریەکەوە
بۆ ریگری کردن لە حالەتی رشانەوە و خنکان 

هەروەها لەم نەشتەرگەریەدا نەخۆشەکە دەخریتە حالەتی بیێهۆشی تەواوەتی(بەنجی عام)
بۆ خاتری کەم کردنەوەی ئازار.

تەندروست بن😊