بەکتریای گەدە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 20 فبراير 2019

بەکتریای گەدە


🔴 ️ بەکتریای گەدە چییە؟
( بەکتریای گەدە H.Pylori )

✔ هــــــەموو شتێک دەرباری بەکتریایی گەدە ‼
✔ نیشانەکان و خۆپارەستن لەم بەکتریاییە ‼
✔ کۆڕسەکانی چارەسەرکردنی بە دەرمان‼

ئامادەکردنی ( Aser S. Pharmacist ) 

‌ئەم حاڵەتە زۆر بەر بڵاوە و ڕێژەیەکی زۆری خەڵک هەیانە و زۆر جار بە خۆیان نازانن چونکە هێشتا کاریگەری دروست نەکردووە.. ئە گەر بۆ چەند ساڵێک ئەو بەکتریایەت هەبێت و چارەسەر وەرنەگریت وردە وردە ئەیکات بە قرحەی گەدە ئەم بەکتریایە پێی ئەوترێت
( ‌Helicobacter Pylori )
ئەم بەکتریایە لەناوپۆشی گەدە دروست ئەبێت و ئەچێتە ناو توێژاڵی لینجایی گەدەوە ... وا لە گەدە ئەکات وردە وردە ئەو لینجاییە لەدەستبدات و ڕێگە خۆش ئەکات بۆ سوتانەوەو سوربوونی بەشێک لەچینی ناوەوەی گەدە و ئینجا دوای ماوەیەک وای لێ دێت ئەیکات بە برین ئیتر دوای ماوەیەك بە شێوەیەک بەرەو خراپی ئەچێت کە کەسەکە لەگەڵ ڕشانەوە خوێن هەڵئەهێنێت.... 

🔺  رێگەکانی توشبوون: 
 نەخۆشییەکە لەڕێگەی پیسایی، دەم و دەستەوە دەگوازرێتەوە، ئەمەش کاتێك کەسێك دەستی بەم بەکتریایە پیسبووبێت، یان کەسەکە خۆراکێکی پیسبوو بەم بەکتریایە بخوات، ئەوا مەترسی تووشبوونی هەیە. 
.
🔺 نیشانەکانی بوونی بەکتریایی گەدە :
① زیادبوونی غازات و سک ئاوسان .
② هێڵنج و ڕشانەوە .
③ زیادبوونی قرقێنە.
④ نەمانی ئیشتها و زوو تێر بوون .
⑤ دابەزینی کێش.
⑥ ناخۆش بوونی بۆنی هەناسە.
⑧ ئازاری سەر گەدە.
⑨ هەستکردن بە ئازار لە قۆڵنج.

⛔ ️ مەترسدییەکانی بوونی بەکتریای  H. pylori لە گەدە:
بڵاوترین ئەو نەخۆشییانەی کە بەکتریای گەدە دروستییان دەکات بریتین لە برینی گەدە، ھەوکردنی گەدە و شێرپەنجەی گەدە ئەگەر بۆماوەیەکی درێژخایەن بەردەوامبێت و چارەسەر نەکرێت.

✔  خۆپاراستن لە بەکتریای گەدە:
باشترین رێگەی خۆپاراستن بریتییە لە گرنگیدان بە پاکوخاوێنی ئاو و خۆراک. دووربوون لە خۆراکی کۆن، دەستگێڕ و زۆرخواردنی خۆراکەخێرا سەرکراوەکان. 

🔵 ڕێگاکانی دەستنیشانکردنی بەکتریاکە لە گەدە .

گرنگترین ڕێگاکانی دەستنیشانکردنی بەکتریایی H. pylpri بریتین لە: 
① پشکنینی پیسایی .stool antigen.
② پشکنینی لەڕێگەی ھەناسەوە Urea breath test.
③ پشکنینی خوێن serology.

🔷  چارەسەری بەکتریای گەدە بە دەرمان:

چارەسەری پزیشکی بریتییە لە وەرگرتنی کۆرسی دەرمان کە پێکدێت لە دەرمانی کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی گەدە و برینی گەدە ، لەگەل دوو دەرمانی دژە بەکتریای جیاواز کە لە سەرەتادا بۆ ماوەی ١٠-١٤ رۆژ بەکاردێت، دوای ئەو ماوەیە پێویستە پشکنینی دڵنیابوون لە لەناوچوونی بەکتریاکە ئەنجامبدرێت کە دوای چوار ھەفتە دەکرێت.

🔸 من لێرەدا سێ کۆڕسی چارەسەری بەکتریای گەدە H. Pylori که زۆربەی دکتۆرەکان پەیڕەوی دەکەن پێتان دەناسێنم :-

کۆڕسی یەکەم :- ناسراوە بە Pylokit یان Gastrokit لەم دەرمانانەی خوارەوە پێک دێت :
① Clarithromycin 250 mg 
② Tinidazole 500 mg 
③ Lansoprazole 30 mg

کۆڕسی دووەم :- لەم دەرمانانەی خوارەوە پێک دێت :
① Amoxicillin 1000 mg
② Levofloxacin 500 mg
③ Esomeprazole 20 mg

کۆڕسی سێیەم :- لەم دەرمانانەی خوارەوە پێک دێت :
① Amoxicillin 1000 mg 
② Clarithromycin 500 mg
③ Esomeprazole 20 mg 
④ Domperidone 10 mg 

⛔ ئاگاداری:-️ کەسێک کە بیەوێت پشکنین بکات، ڕێنمایی دەکرێت بەوەی کە بۆماوەی دوو ھەفتە ھیچ دەرمانێکی گەدە و بۆماوەی چوار هەفتە ھیچ دەرمانێکی دژە بەکتریا بەکارنەھێنێت.

بەهیوای سوود.