پەڵەی پێست چیە ؟ هۆکارەکانی؟ جۆرەکانی ؟ چۆنیەتی درووست بوونی ؟ باوترینیان ؟چارەسەرەکانی ؟
پەڵەی پێست : ئەو ماکە قاوەیەیە یا سورەیە کە ڕەنگەکەی تۆخترە لە ڕەنگی ئاسایی پێست درووست دەبێت بە تایبەت لە دەم و چاو ،
هۆکارەکانی ؟
۱ٖدوو گیانی
۲ٖتیشکی خۆر و بەر خۆرکەوتن
۳ٖبەکارهێنانی حەبی مەنع
۴ٖدوای زیبکە و هەوکردنی پێست
۵ٖسترێس و قەلەقی
٦ٖبەکارهێنانی هەندێک جۆری حەبی گەشکە
۷ٖهۆکاری نادیار و بۆماوەی خێزانی
جۆرەکانی :
۱ٖدرووست بوونی پەڵە لە سەر بەشی یەکەمی پێست (epiderm
۲ٖدرووست بوونی پەڵە لە بەشی دوومی پێست (derm
چۆنیەتی درووست بوونی ؟
بە هۆی یەکێک یان زیاتر لە یەک ئەم هۆکارانەی سەرەوە کە کاریگەری لە سەر خانەی میلانۆسایت دەکات کە بەرپرسە لە درووست کردنی میلانین کە بەرپرسە لە پێدانی ڕەنگ و بە هۆی هۆکارەکان زیاتر میلانین دەردەدریت و بە شێوەیەکی بلاو بەربلاو دەبێت بەسەر چینەکانی پێست و دەبێتە هۆی درووست بوونی ماک .
باوترین جۆری پەڵە ؟
۱ٖپەڵەی دووگیانی (ماسکی دووگیانی):کە زیاتر ناوەڕاستی دەم و چاو نێوچەوان و ڕوومەتەکان و لووت و بەشی سەرەوەی لێو پەڵە ئەبێت بە یەک پاچە یان چەن پارچەیەک
۲ٖپەڵەی زیبکە لە هەموو شوێنێکی زیبکە بە شێوەیەکی پارچە پارچە درووست دەبێت
۳ٖپەڵەی بەرخۆر وەک پەڵەی دووگیانی درووست دەبێت بە یەک پاچە لە هەموو ناوچەکانی دەم و چاو شوێنی بەرکەوتنی خۆر
چارەسەرەکانی :
چارەسەر بەپێی جۆری ئەو بەشەی پێست کە تووش بووە بەشی یەکەم یا بەشی دووەمە
چارەسەر بە کرێم و هەتوان :کە زیاتر بۆ لابەرە پەڵەی بەشی یەکەمی پێست سوودی دەبێت
۱ٖچارەسەر بە کرێمی تەقشیر(کرێمی لابەری پەڵە ) وەک کرێمی (کۆجایک ئەسید،،گلایکۆرێک ئەسید ،،،هایدۆکینۆن،،،،،،هتد)
۲ٖکرێمی لابەری پەڵە تێکەڵ لەکەڵ پێکهاتەی ڤیتامینی ئەی و ستیرۆید
۳ٖبەکارهێنانی دژە خۆری لێل بە جۆرێک کە دژی خۆری ئەی و بی بێت و فاکتەری لە سی بەسەرەوە بێت ڕۆژی سێ جار بەکاری بێنی لە بەیانی و نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ نیو کاتژمێر پێش وەی بچیتە دەرەوە.
چارەسەرەکانی تر :
کە بەکاردێت بۆ لابردنی پەڵە لە چینی دووەمی پێست و بۆ یەکەمیش دەبێت
۱ٖلەیزەر
۲ٖدەرزی میسۆ و خەپلەی خوێن
۳ٖدارنینی ووردی پێست ،
لەگەڵ ئەمانەش هەر دەبێ دژەخۆر بەکاربێت ،
ڕێنمایی:بۆ دووربوون لە پەڵەی پێست و زیاتر نەبوونی باشترین و کاریگەرترین شت بەکارهێنانی دژە خۆرە ،،
تێبینی : چارەسەری پەڵەی پێست دەبێ لە ژێر چاودێری پزیشکی پێست بێت و ماوەی بەکارهێنان و چاودێری نزیکی لە چارەسەرەکان بکات.
هیوادارم سوودتان لێوەرگرتبێت و دووربن لە پەڵە و ماکی دەم وچاو و ئەوەشی هەیەتی دوو دڵ و سترێس نەبێ مادەم چارەسەری هەیە بە تایبەتی ئەگەر لە جۆری یەکەم بێت ،،
پزیشکی پێست .....