گێژبون - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 25 ديسمبر 2018

گێژبون

سەر گێژبوون 
⚠️⚠️⚠️

🔴سەرگێژبوون دیاردەیەکی باوەکەزۆر کەس تووشی دەبێ  بەڵام لە زۆربە حاڵەتەکانددا مەترسیدار نیە کە دەتوانرێ هۆکارەکەی دەسنیشان بکرێت وچارەسەر وەربگری بەسەردانی کردنت بۆلای دکتۆر.

هۆکارەکانی سەرگێژبوون ◀️

🔹ئەوکەسانەی کە زۆربەی کات قە لەقن و زۆربیر دەکەنەوە 

🔹کاتێک ڕێژەی شەکر لە خوێندا کەم دەبێتەوە 

🔹کاتێک گوێ توشی ئلتهابی ڤایرۆسی دەبێ  سەرگێژبوون روودەدات لەم جۆرەیان زیاتر بە ڕاکشان توشی سەرسوڕان دەبی 

🔹ئەو کەسانەی کە حەب و دەرمانی دڵ تەنگی دەخۆن توشی سەرسوڕان دەبن وەکو کاریگەری لاوەکی 

🔹کاتێک کەسێک سەرئێشەی شەقیقە ی لەگەڵدایە زۆرجار تووشی سەرسوڕان دەبێ 

🔻کاتێک بڕی پێویست لە خوێن ناچێت بۆ بەشی دواوەی مێشک توشی سەرگێژبوون دەبێ ئەمەش لەوانەیە  هۆکارەکەی گیرانی یەکێک لە بۆڕیەکانی خوێن بێت کە خوێن دەنێرێ بۆ بە شی دواوە 

🔹کاتێک ڕاکشاوی یا ن دانیشتویت بە خێرایی لە پڕێکا هەڵدەستیتەوە  بە تایبەت ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر دانشتبی پەستانت خسبێتە سەر لاقە کانت  هاتوچونی خوێن تاڕادەیەک ڕاگرتبی بۆیە کە هە ڵدەستیتە سە ر پێ ئە و خوێنە وردە وردە دەست بە سوڕانەوە ئەکات  و سەرگێژبوونت لا دروست دەکات  کە ئەو جۆرەیان لە هەمووی باوترە 

🔹کاتێک لەش توشی وشک بوونەوە دەبێت واتا کاتێک ڕێژەیەکی زۆر لە ئاوی لەش  لە ڕێگەی ئارە قە و میزکردنەوە فڕێدەدرێتە دەرەوە  وە تۆش بڕێکی باش ئاو نا خۆیتەوە بە تایبەت لە کاتی ئیشکردن و ماندووبوون و نخۆشی  توشی سەر سوڕان دەبی بۆیە پێویستە بڕێکی زۆر باش ئاو بخۆیت