proton pump inhibitors (PPIs)
ا PPI یەکان گروپێکی دەرمانن کە ڕێگریەکەن لە دروستبونی ترشی گەدە لە ڕێگەی ڕێگریکردن و بلۆککردنی ئەنزیمی H+/K+ATPase enzyme کە هەڵدەستێت بە ڕێگریکڕدن و کپکردنەوەی دەردانی ئایۆنی هایدرۆجین بۆناو گەدە
ئەم گروپە پێکدێت لەم دەرمانانە
1. Omeprazole
2. esomeprazole
3. rabeprazole
4. pantoprazole
5. lansoprazle
6. dexlansoprazole
ترشێتی بەرز هۆکارە بۆ دروستبوونی زۆربەی برینەکانی (سورێنچک esophagus, گەدە stomach, دوانزەگرێێ duodenum)
ا PPI یەکان ترشێتیەکە کەمەکەنەوە و ڕێگریەکەن لە دروستبوونی هەر برینێک لەو شوێنانەدا دروستبێت
ا PPI یەکان بەکاردێن بۆ
۱. چارەسەری برینی سورێنچک و گەدە و دوانزەگرێ
۲. چارەسەری برین بەهۆی NSAIDs ەکانە دروستبوبێت
۳. چارەسەری GERD ( گەڕانەوەی ترشێتی گەدە بۆ سورێنچک)
هەروەها دەرمانەکانی ئەم گروپە وەکوو combination لەگەڵ antibiotic کەکاندا بەکاردێت وەکوو چارەسەری بەکتریای H.pylory ( ئەو بەکتریا پێکەوە لەگەڵ ترشی گەدەدا ئەبنەهۆی دروستبونی برین ی گەدە و دوانزەگرێ)
٭ ئەم دەرمانانە بۆ ئەوەی باشترین کاریگەریان هەبێت پێویستە (30 بۆ 60) خولەک پێش نان بخورێن
کاریگەری لاوەکی side effects
۱. سەر ئێشە
۲. سکچوون
۳. قەبزی
٤. ئازاری ناوسک
٥. هێڵنج و ڕشانەوە
٦. دروستبونی
۷. دروستبوونی لیر (rash)
٭ PPI یەکان ئەگەری توشبوونی نەخۆشی clostridium difficile ( نەخۆشیەکە توشی کۆڵۆن ئەبێت) زیاد ئەکەن
٭ وەرگرتنی ئەم دەرمانانە بەبڕێکی زۆر و بۆ ماوەیەکی زۆر( زیاتر لە یەک ساڵ) مەترسی توشبوون بە نەخۆشی osteoporosis زیاد دەکات ( نەخۆشیەکە ئەبێتە هۆی فشەڵبوون و لاوازی ئێسک )
٭بەکارهێنانی بۆ ماوەیەکی زۆر ئەبێتە هۆی دروستبوونی نەقسی vit b12
٭ هەروەها بەکارهێنانی بۆ ماوەیەکی زۆر ئەبێتە هۆی hypomagnesemia ( کەمی مەگنیسیۆیۆم لە لەشدا)
٭٭ پێویستە ئەم دەرمانانە بە بڕێکی کەم (low dose) و بۆ ماوەیەکی کەم(shortest duration) بەکار بهێنرێن،
بەداخەوە لای خۆمان ئەم دەرمانانە زۆرترین بەکارهێنانی هەیە و هەرکەسێک کەمێ هەست بەئازاری مەعیدە بکات دەست ئەکا بەبەکارهێنانی ئەم دەرمانانە
ئەم گروپە ئاستی ترشێتی گەدە دائەبەزێنن و بەمەش کاریگەریەکەنە سەر هەڵمژینی هەندێک دەرمان لەوانە ketoconazole ,clopidigrel هەروەها ئەبنە هۆی زیادکردنی بڕی هەڵمژینی هەندێک دەرمان وەکوو digoxin
٭٭ PPI یەکان هەروەها ئەبنەهۆی ڕێگریکردن لە تێکشکاندن و میتابۆلیزم (metabolism) بوونی هەندێک دەرمان لە جگەردا
بەڵام omeprazole لەناو گروپەکەیا کەمترین کاریگەریەکاتە سەر دەرمانەکانی تر لە جگەردا بۆیە بە دەرمانێکی سەلامەتتر دادەنرێت
ئامادەکردنی
Marwan Kurdi