هــەنــدێ ڕێنــمایی بەسوود دەربــارەی هــەندێ نــەخــۆشـــی
💊 * ئەوکەسانەی بەرد یان ڕملی گورچیلەیان هەیە ئاوو زۆر بخۆنەوە .
💉 * ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە وەرزش و جووڵە زۆر بکەن .
💊 * ئەوانەی پەستان ( زەختی خوێنیان ) بەرزە سوێری کەم بخۆن .
💉 * ئەوانەی خەمۆکیان هەیە ، با تێکەڵاوی خەڵکی بکەن و گۆشەگیر نەبن ، چاکتر وایە خۆیان بە کارێکیشەوە سەرقاڵ بکەن .
💊 * ئەوانەی قورحەی مەعیدە یان 12 گرێیان هەیە ، خواردنی سورەوە کراو ، جگەرە ، ژەمی قورس و چا زۆر نەخۆن باشە .
💉 * ئەوانەی ئازاری مل یان پشت ( فقرات ) یان هەیە هەمیشە هەوڵ بدەن بەشێوەیەک دابنیشن یان بوەستن یان بخەون کە بڕبڕەی پشتیان ڕێک بێ ، وە بۆ ماوەیەکی زۆر بەدیار مۆبایل ، کۆمپیوتەر یان تەلەفزیۆن نەمێنیتەوە و ناو بەناو پشوو وەربگرن .
.....................