دڕکەو مێکوتە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 2 أكتوبر 2018

دڕکەو مێکوتە

دڕکەو مێکوتە چیە؟ 
ئایائەو قسه ڕاستە ئەڵێن ئەگەر لە قەبرەکەش دا بیت ئەبێ هەر دڕکەو مێکوتە بگری؟

وەڵام/
نوسینی : هاوڕێ ساڵح/ ی.پزیشک

Chicken pox:-
نە خۆشی دڕکەو مێکوتە:- 
نەخۆشییەکی ڤایروسییە کە پێیشی دەوترێت {ڤاریسێللا} ، کە بەوە جیادەکرێتەوە کە(  لیری بچووک لە سە ر پێستی کەسەکە دەردەکەوێت و زۆر دەخورێت، وەبەشێوەیەکی گشتی لە ناوچەی سنگ و پشت و دەم و چاوی کەسەکە دەردەکەوێت و بڵاو دەبێتەوە بۆ شوێنەکانی تر.
°><><><><><><><><><><><><><><><>><><><>><°
هۆکاری نەخۆشییەکە/ ڤایرۆسێکە پێی دەوترێت(ڤاریسێلا زۆستەر ڤایرەس)

نیشانەکانی/
♦تا
♦بێتاقەتی و هەستکردن بە ماندووبوون
♦لیری بچووک کە دەخورێت
♦سەرئێشە

تێبینی/نیشانەکانی لەوانەیە ٥ بۆ ۷ ڕۆژ بخایەنێت.
°<><><><>><><><><><><><><><><><>><><><><>°
چی بکرێت لە کاتی بوونی ئەم نەخۆشییە؟ چارەسەر:-
۱.پێویستە کەسەکە لەماڵەوە بمێنێتەوەو تیکەڵ بەکەسانی تر نەبێت چونکە ڕاستەوخۆ نەخۆشییەکە دەگوازرێتەوە.
۲.پێویستە دەستکێش بەکاربهێنرێت و نینۆکی کەسەکە بقرتێنیت و کەمی بکەیتەوە بەتایبەت لە مناڵدا چونکە زۆر خوراندن و بریندارکرنی لیرەکان دەبێتە هۆی هەوکردنی بەکتریایی.
۳.گیراوەیەک هەیە پێی دەوترێت {کالامین} بۆ حەساسیەت باشە کە دەدرێت لەشوێنی لیرەکان ئەگەر پێویست بوو بەڵام نابێت بدرێە لە دەم وچاو.
٤.پاک و خاوینی باش و بە کارهێنانی دەرمانی ئەلەرمین کە دژە حەساسیەتەو سە ربەگرووپی ئەنتی هیستامینەکانە و بۆ بێتاقەتی و خەوزڕانی کەسەکەش باشە چونکە کەسەکە خەواڵوو دەکات.
٥.دەرمانی پاراستۆڵ بەکاربهێنە کەبۆ تا و ئازار بەکاردێت.
٦. دەرمانی ئەسپرین کە یەکیک لە ئیشەکانی بۆ تاوئازارە، بەکاری مەهێنە بۆ مناڵی خوار ۱٦ ساڵ چونکە دەبێتە هۆی نە خۆشییەک کە پێی دەوترێت Reye syndrome کە نەخۆشیەکە دەبێتە هۆی تێکشکان یان هەلئاوسانی مێشک و جگەر.
۷.هەروەک لەسەرەوە باسکرا نینۆکی کەسەکە ببڕه چونکە ڕووشاندن و خوراندنی لیرەکان لەوانەیە ببێتە هۆی هەوکردنی بەکتریایی.
٨.دەرمانی دژە ڤایرەس ڕاسته زۆر جار بەکارهاتووە بەڵام ئەوەی دەرکەوتووە سوودی نییە،هەروەها پێویست ناکات دەرمانی دژە بەکتریا بەکاربهێنیت چونکە نەخۆشییەکە ڤایرەسییە بەڵام ئەگەر حاڵەتەکە بووە هۆی هەوکردنی بەکتریایی ئەوکاتە ئەنتی بایۆتیک پێویستە.
وەئەم نەخۆشییە لەکە سی گەورە دا ترسناکترە و زیاتر دەخایەنیت، هەروەها خۆ شۆردن بە ئاوێکی ئاسایی ئەتوانی بە مەرجێک بە شێوەیەک بێت زیان نەگات بە شوێنی لیرەکان و بە پێستت، هەروەها بەشتێکی نەرم خۆت وشک بکەوە نەک زبر..

تێبینی/چەند پرسیارێک هەیە دەربارەی ئەم بابەتە کەلەوانەیە بێتە مێشکی هەموومان ئەویش ئەوەیە ئایا:-
۱.ئایا کوتان یان ڤاکسین هەیەبۆ خۆپاراستن لە م حاڵەتە؟
وەڵام/ بە ڵێ ڤاکسین هەیە کە پێی دەوترێت vaicella vaccine.
۲.ئایا ڕاستە کە خواردنی شیرینی باشە کاتێک کە دڕکەو مێکوتەت هەبوو؟یان ئایا ڕاستە کە خۆشۆردن باشە لە کاتی بوونی ئەم حاڵەتە؟
وەڵام/ نا ئەوەی هەیە تەنها قسەیە،بەڵام پێویستە زیاتر ئەو خواردنانە بخورێت کەبەسوودن بۆ چالاک کردن و زیادکرنی بەرگری یان ئەو خواردنانەی کە زیاتر ڤیامین A و کالسیۆم و زینک یان تێدایە، وە لەبارەی خۆشۆردنەوە باس نەکراوە کەسوودی هەبێت یان زیان بە ڵام هەندێک سەرچاوە دەڵێن کە خۆشۆردن و پاککردنەوەی پێست وات لێدەکات خوڕان و حەساسیەت کەم بێتەوەو هەست بەباشی بکەی بەس بەمەرجێک بەجوانی خۆت ووشک بکەیتەوە بەڵام ناتوانین بڵێین ئەم قسە بوەتە ستانداردی عالەمی.
۳.ئایا کەسێک دڕکەومێکوتە بگرێت چانسی ئەوەی هەیە دووبارە نەخۆشیەکە بگرێتەوە؟
بە دوو جۆر سەرچاوە باس دەکرێت:-
*هەندێک سەرچاوە دەڵێن دەگمەنە دووبارە ببێتەوە واتە نە وتراوە سە دا سەد ئەم حاڵەتە ناگریتەوە بە ڵام دەوترێت ڤایروسەکە دووبارە چالاک دەبێتەوە و تووشی نەخۆشییەکی تری ڤایرۆسیت دەکات کە پێی دەوترێت  shingles
*وە هەندێک سەرچاوەی تر دەڵێن کە نا نەخێر یە ک جار نەخۆشیەکە بگریت دووبارە نایگریتەوە چونکە لەشی مرۆڤ بۆ هەمیشە بەرگری دژی ڤایرۆسەکە پەیدادەکات..  
٤. ئایا ڕاستە ئەبێ هەموو کەس دڕکەو مێکوتە بگرێ؟  
نا ڕاست نیە تۆ تێکەڵی ئەو کەسانە مەبە کە گرتوویانە قەت تووش نابی،  واتە ئەوەی کە زۆربەی خەڵکی تووش دەبن مەرج نیە هەموو کەس تووش بێت بەس زۆر بە خێرایی نەخۆشیەکە دەگوازرێتەوە بۆیە زۆربەی تووش دەبێت..

ئازیزان ئەوە بە شێوەیەکی زانستی، بەدەر لەوە ئەوانەی خەڵک ئەیڵێت هیچی زانستی نییە.
بەرپرسم لە دێڕ به دێڕی  ئەم نوسینە لە ڕووی زانستیەوە.

°°°°°°°°°🌼🌼°°°°°°°°°°🌼🌼°°°°°°°°🌼🌼°°°°°°°°°°