ئایا سەروپێ بۆ ێسقان بەسوودە؟ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 24 أبريل 2018

ئایا سەروپێ بۆ ێسقان بەسوودە؟

دڵنیام دەمێکە ئەم وەڵامەتان دەوێ 

#ئایا_سەروپێ_سوودی_هەیە_بۆ_ئێسقان_و_جومگەکان؟

 ئەمەئەو پرسیارەیەکەهەموان ئەمانەوێت وەڵامەکەی بزانین. 
قسەیەک باوە لەنێو خەڵکدا کە دەوترێت سەروپێ لەبەرئەوەی ماددەیەکی لینجی تێدایە، سودێکی زۆر بە ئێسقان و جومگەکانمان دەگەیەنێت، بەڵام ئەمە بیرۆکەیەکی هەڵەی نازانستیە.
 
بە پێچەوانەوەی ئەو دەنگۆیانەوە سەروپێ نرخی خۆراکیەکەی زۆر نزمترە بە بەراورد لە گۆشتی ئاسایی چونکە بڕێکی زۆر کەم لە پرۆتین و کانزاو ڤیتامینەکانی تێدایە.
 

هەروەها ئەو پرۆتینەی لە سەروپێدا هەیە لەو جۆرەیە کە لەشی مرۆڤ پێویستی پێی نییە و لە پرۆسەی میتابۆلیزمدا لەشی مرۆڤ توانای دروست کردنی هەیە چونکە پرۆتینی سەروپێ لە زنجیرەیەک لە ترشە ئەمینی نا بنەڕەتی دروست ئەبێت کە لەش زۆر پێویستی پێیان نییە.

‌هەر بۆیە ئەگەر کەسێک ئازاری هەبێت لە ئێسقان و جومگەکانیدا، خۆراکەکانی وەکو ماسی سالمۆن و قەرنابیتی سەوز و ماست و شیرو پەنیر و سەوزە و دانەوێڵەکان بخوات سوودی باشیان دەبێت بۆ جومگە و ئێسقان.