زانیاری و رێنمایی بۆ ژنی سك‌پڕ
خۆراكی دایكی دووگیان: خۆراك به‌گرنگترین هۆكار داده‌نرێ له پێكهاتی ده‌روونی دووگیاندا به‌هۆی په‌یوه‌ندی توندی به هاوسه‌نگیی ده‌رونییه‌وه، ئافره‌تی دووگیان ناتوانێ وه‌ك بونه‌وه‌رێكی زیندوو توانسته‌كانی پێكهاته‌ی خۆی به‌رجه‌سته بكات، ئه‌گه‌ر پێداویستی ته‌واوی له خواردنی سه‌ره‌كی وه‌ك ڤیتامین و خوێ وه‌رنه‌گرێت، یان ئه‌گه‌ر وازی لێهێنا ئه‌وا كاریگه‌ریی خراپ به‌جێدێڵێ. خۆراك ماده‌ی سه‌ره‌كییه له پێدانی وزه‌ی بونیاتی جه‌سته‌ی دووگیاندا، چونكه له پرۆسه‌ی گه‌شه‌و سوتان و چاكسازی خانه پووكاوهكاندا پێویستی به هه‌ریه‌ك له كاربۆهایدرات وپرۆتین و چه‌وری هه‌یه. جۆری خۆراك كاریگه‌ریی ئه‌وتۆی ده‌بێ له قه‌واره‌ی ده‌روونی دووگیاندا، زۆر خواردنی گۆشت وچه‌وری ده‌بنه هۆی وروژان و هه‌ڵچوون و گرژیی ده‌ماریی، له‌كاتێكدا تهنهاخواردنی سه‌وزه ده‌بێته هۆی ئارامیی ده‌روونی كه هێمنی و خاوبوونه‌وه ده‌به‌خشێ. كۆرپه‌له‌ش كه خۆراك له دایكه‌وه وه‌ربگرێ، به‌واتای ئه‌وه‌ی كه هه‌ر كه‌م وكوڕییهك، یان خراپی له خواردندا كار ده‌كاته سه‌ر بونیادی كۆرپه‌له كه دواجار ده‌بێته هۆی كه‌م وكووڕی له‌شی و سستی ژیریی، یان پشێوی له ره‌فتاریدا پاش له‌دایكبوونی ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه روونده‌كاته‌وه كه دووگیان پێویستی به خواردنی ژه‌مه گونجاوهكانه كه له‌گه‌ڵ باری ته‌ندروستیدا بگونجێ، باشتر وایه كه خۆراكی هه‌مه‌چه‌شن و سووكه‌ڵه‌ی پڕ له پرۆتین و كالیسیۆم و ئاسن به‌كاربێنێ.
بۆ خۆراكی دایكی سك‌پڕ پێویسته پابه‌ندی جۆری خۆراك، نه‌ك بڕه‌كه‌ی بێ, پێویستی به زولالی و هیلكه و جۆره‌كانی گۆشت و شیر و پێكهاته‌كانی و سه‌وزه‌ی تازه، هه‌روا پێویسته دایكی سكپڕخۆی دوور بگرێ له جگه‌ره و كحول و خواردنی به‌هارات
خوراكه سوودبهخشهكانیش بۆ دووگیان ئه‌مانه‌ن:
1ـ پرۆتینات: وه‌ك گۆشت و هێلكه و په‌نیر كه گرنگن بۆ بونیادی شانه‌ی له‌ش. 2ـ كاربۆهایدرات: وه‌ك شیرینی و نان و برنج و په‌تاته، چونكه له پێدانی وزه‌ی پێویستدا بۆ جووڵه‌و ئیش وكار گرنگن.3ـ چه‌وری: وه‌ك كه‌ره‌و زه‌یت، كه گرنگن بۆ پێدانی گه‌رمی به له‌ش. 4ـ خوێی كانزایی: پێكهاته‌ی ئاسن له هێلكه و خورمادا هه‌ن، كالیسۆم و فۆسفۆریش له شیر‌و سپێناخ وسڵقدا هه‌ن، له بونیادی ئێسقاندا پێویستن. 5ـ ڤیتامینه‌كان: كه له سه‌وزه‌و میوه‌دا هه‌ن و گرنگن بۆ كاری ڕۆژانه‌ی ناو له‌ش. پێویسته دایكی دووگیانیش ناوبه‌ناو چاودێریی كێشی خۆی بكات.
چاودێری دایكی دووگیان و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه دووچاری ده‌بنه‌وه: رێنومایی منداڵ له پێش دایكبونییهوه ده‌ستپێده‌كات، واته له رێی بایه‌خدان به دایكی، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه دایك پێش، یان ده‌موه‌ختی دووگیانی‌دا دووچاری ده‌بێته‌وه، كاریگه‌ریی بۆ منداڵه‌كه ده‌بێ و دووچاری نه‌خۆشی و كێماسی جه‌سته‌یی، یان ژیریی ده‌كات.
نیشانه‌كانی دووگیانیی: پێویسته دایك ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه سه‌باره‌ت به دووگیانی به هه‌ند وه‌ربگرێ: 1ـ وه‌ستانی بێنوێژیی: نیشانه‌یه‌كی گرنگه گه‌رچی هۆكاری دیكه‌ش هه‌ن له‌و وه‌ستانه‌دا بێجگه له دووگیانی. 2ـ گه‌وره‌بونی قه‌باره‌ی مه‌مك: هه‌ستكردن به سڕبوون و مێرووله‌كردن تیایاندا، ره‌شبوونی بازنه‌یه‌ك به‌ده‌وری گۆی مه‌مكدا. 3ـ زۆر میزكردن: به‌تایبه‌ت له سێ مانگی یه‌كه‌مدا، ئه‌گه‌ر له رادده‌ی ئاسایی خۆی كێشی زیادیكرد، پێویسته راوێژی پزیشك بكات له‌و باره‌یه‌وه. 4ـ جوڵه‌ی كۆرپه له دوای چوارهه‌م مانگ لهسكپڕدا. 5ـ تێكچوون له میزاج و هه‌ست به گۆرانكاریی ده‌روونی و سۆزداری.
گرنگی به سك پڕ: پێویسته سك‌پڕ ئاگادار بێ له پێویستی بۆ پشووی ته‌واو و پێویستی (8) سه‌عات خه‌و له شه‌و (1) سه‌عات لانی كه‌م له ڕۆژدا, هه‌روا وه‌رزش بۆ سك پڕ پێویسته باشترینیشیان ڕۆیشتنه له شوێنی كراوه و وه‌رزشی هێور و ئاسان. له سه‌ر سكپڕه كه خۆی دوور بگرێ له مه‌له و تێنس و سواری پاسكیل ئه‌سپ سواری و به تایبه‌ت له شه‌ش مانگی كۆتایی سكپڕیدا پارێزی له كێش بۆ ئه‌وه‌ی تووشی قه‌ڵه‌وی نه‌بێ. بۆ جل و به‌رگ پێویسته له‌سه‌ری كه جلی فراوان و
ئاڵ و والاَ به‌وه‌ی كه فشار له سه‌ر مل و سك نه‌بێ، هه‌روا پێلاَوهكانی پاژنه نزم‌و خۆشبێ بۆ قاچ, پێلاَوی پاژنه به‌رز ئه‌بێ به چه‌مانه‌وه‌ی بربره‌ی پشت و ده‌ركه‌وتنی سك له سكپڕدا. له‌سه‌ر سكپره كه خۆی دوور بگرێ له قه‌بزی ئه‌ویش به‌وه‌ی كه سه‌وزه و بڕی شله‌مه‌نی زۆر بخوات، به‌تایبه‌ت له هاوین به هیچ شێوه حه‌بی ره‌وانی به‌هێز نه‌خوا، هه‌روا له‌سه‌ریه‌تی كه دوور بێ له جووتبوون له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی و به‌تایبه‌ت له حه‌وت هه‌فته‌ی پێش له دایكبوون، به هه‌مان شێوه بۆ دوای منداڵ بوون, گرنگی به مه‌مك و پاك و خاوێنی به‌رده‌وامی بدات، به‌وه‌ی كه ڕۆژانه به ئاوی شله‌تین بیشوات .ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكات له سه‌ر دایكی سكپره سه‌ردانی پزیشك به شێوه‌ی ده‌وری بكات به تایبه‌ت له‌م حاله‌تانه: 1ـ ئاوسانی قاچ یا ده‌ست . 2ـ كشانی بۆری خۆین و ده‌ر كه‌وتنی ده‌والی له قاچ، یا هه‌ست به بوونی مایه‌سیری 3ـ نه خۆشی دان و باشتره كه سه‌ر دانی ده‌وریی(خولی) پزیشك بكا.
تێبینی: به‌كار نه هێنانی هیچ ده‌رمانێ بێ ئاگاداری پزیشك، ئاگادار كردنی پزیشك له سكپری پێش وه سفهی ده‌رمان بۆی . نه‌خۆشیی دایكی سك‌پڕ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی منداڵ‌و حاڵه‌تی نه‌خۆشی هه‌یه، كه دایكی سك‌پڕ تووشی ده‌بێ، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر كۆرپه ده‌بێ له‌وانه (خۆین كه‌می، لاوازی گشتی، به‌دخۆراكی، سیل، ئاوڵه‌ی ئه‌ڵمانی) به‌تایبه‌ت كه سك‌پڕ له سێ مانگی یه‌كه‌م تووشی ده‌بێ، هه‌موو ئه‌مانه ده‌بێ به هۆی ئه‌وه‌ی كه كۆرپه تووشی نه‌خۆشی كوشنده، یان له‌دایك بوونی پێش وه خت (خدج)، یا تووشی شێواوی له دروست بوونی له‌شی و هزری عه‌قڵ . له سه‌ر سكپره كه به‌ئاگا بێ له به‌ركه‌وتنی دووباره‌ی پشكنینی تیشك، له سه‌رێتی راوێژ به پزیشك بكات ئاگاداری پزیشكی تیشك پیش پشكنینی, له‌سه‌ر دایكی سكپڕه خۆی دوور بگرێ له هه‌ر ههراسانێك وه له رووبه‌رووی حاله‌ته قورسه‌كان و خهفهتیهكان به‌ئارام و هیوری و ئازای بێ.