دەرزی لێدان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 24 أبريل 2018

دەرزی لێدان

چۆن دەرزی  سمت  IM  دەکرێت؟

دەرزی لێدان شێوازی زۆرە  و یەکێک لەو  شێوازانە  بریتیە لە دەرزی لێدان  بە ڕیگەی  ماسولکەوە  یان  سمت  Intramuscluer .
پێش  هەموو شتیک  کاتیک دەرزییەک  دینن  بۆ ئەوەی  تۆ  لە نەخۆشێکی بدەیت  پێویستە سەرەتا  بزانی ئەو  دەرزیە  بەچی  شێوازێک  دەتوانرێت لێ بدرێت ، ئەگەر  دلنیا بویتەوە  کە دەرزیکە  کۆ سمتە   ئەوا  دواتر  سەیری  بەرواری  دەرزیەکە  بکە  نەوەکو  ماوەکەی  بەسەر چوو بیت.
پاشان باشترین  شێوازی  دەرزی لێدان ئەوەیە  نەخۆشەکە  لەسەر  دەم  ڕاکشێت، پاش پاک  کردنەوەی شوێنەکە  دەرزیەکە لە  چارەکی سەرەوەی بەشی سمت بە دەرەوە واتەsuperiolateral or upper right quadrant ) بە گۆشەی  ۹٠   ئەگەر  کەسەکە  لاواز  بیت یان ئاسای  بیت  پێویستە  بە  دوو پەنجە ئەو بەشەی  دەرزیەکەی لێ دەدەین بگرین پاشان دەرزیەکە بکەین.
خۆ  ئەگەر  کەسەکە قەڵەو بوو بە پەستان دەخەینە  سەر  ئەو شوێنەی  دەرزیەکە  لێ دەدەین  بۆ ناوەوە.
وەکو  وتمان  بە  گۆشەی  ۹٠ دەرزیەکە  داخڵ دەکەین  پێش تێ کردنی  دەرمانەکە  دەرزیەکە  دەبێت  سەحب  بکرێت  نەوەکو  نوکی  دەرزیەکە  بەر خوین بەریک   کەوتبیت   واتە  لە کاتی  سەحب کردنی  دەرزیەکە  خوین  هاتە  ناو سرنجەکە  ئەوا دەرزیەکە  لێ نادرێت  ئەگەر  خوێن نەهاتە  ناو  دەرزیەکە  ئەوا  بە  هێواشی دەرمانەکە  داخڵ  بکە.
وە  قەبارەی  ئەو سرنجەی  کە  هەڵیدەبژێریت دەگۆڕدرێت لە کەسیکەوە  بۆ  کەسیکی کە.
ئەگەر  دەرزیەکە  تۆز  بوو  پیویستە  بەو شێوازە  بگیرێتەوە  کە خۆی ئاماژەی  پێ کراوە.

چەند  تێبینیەک

۱-نابێت  کەسیکی نەشارەزا  دەرزی  بکات.
۲-هەوڵ بدە بە ڕاکشانەوە  بێت.
۳-بێ پاک کردنەوەی  شوینەکە  دەرزی  لێ مەدە.
٤-بۆ ئەوەی  کەسەکە لایەنی  دەروونی  مورتاح  بیت  لەکاتی  دەرزیەکەدا  قسەی  لەگەڵ بکە.
۵-ئەگەر  کەسەکە  نانی  نەخواردبێت  یان بەڕۆژوو  بو دەرزی  بۆ مەکە.
٦-ئەگەر  زەختی  بەرز بوو  خۆت  بپارێزە لەددرزی  لێدان.