هۆکارەکانی چرچبوونی پێست:
بەگشتی پێست لەدوای تەمەنی گەنجی بەرەو چرچبوون دەڕوات، بەڵام ڕەنگە ئەگەر هیچ خزمەتی نەکەیت و بایەخ بە جوانی پێست نەدەیت ئەوا پێش کاتی دیاریکراو و لەتەمەنێکی زۆر کەمدا پێست بەرەو چرچبوون بڕوات.
گرنگە بۆ خانمان ئەو هۆکارانە بزانن کەدەبێتە هۆی چرچبوونی پێست و دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری.
لەگەڵ تێپەڕینی تەمەن کۆلاجینی پێست کەمدەبێتەوە، کە باشترین ماددەیە بۆ دژایەتی کردنی چرچی و ڕێگاگرتن لە شلبوونەوە و تێکچوونی جوانی پێست، هەربۆیە گرنگە بایەخ بەو خۆراکانە بدەیت کە کۆلاجین زیاد دەکات لە پێستدا یان ئەو ماسک و پێکهاتە سروشتیانەی بۆ پێست بەکاریدەهێنێت ماددەی کۆلاجین زیاد بکات.
بێگومان توڕەی و خەمباری ژیانی خۆش و ناخۆش کاریگەری سەرەکی هەیە لە مانەوەی جوانی پێست، بەڵام پێستی دەموچاو زووتر نیشانەکانی چرچولۆچی پێوە دەردەکەوێت یەکێک لە هۆکارەکانیش توڕەبوونی زۆر یان پێکەنین و قاقا بەدەنگی بەرز کاریگەری لەسەر دەرکەوتنی چرچی دەموچاو هەیە، بەڵام جگەرەکێشان ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە تێکدانی شێوەی پێست و دەرکەوتنی چرچولۆچی.
بەکارهێنانی ماکیاژ بە شێوەیەکی یەکجار زۆر و بۆ ماوەیەکی زۆر مانەوەی بە دەموچاوەوە، چونکە کاریگەری سلبی لەسەر پێست هەیە و کۆلاجین لەناودەبات، لایەنی کەم کاتێک دەچیتە ماڵەوە هەوڵبدە بە پێکهاتەی سوودبەخش قەرەبووی ئەو زیانانە بکەرەوە.
لەپێناو پاراستنی پێست دژی چرچولۆچی پێشوەختە پێویستە میوە و ماسی و سەوزە زۆر بخۆیت، لەهەمانکاتدا دوورکەوتنەوە و کەم خواردنەوەی لە کافاینەکان وەک قاوە و چا.