دەرچەی کۆم - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 15 ديسمبر 2018

دەرچەی کۆم

چی دەزانی دەربارەی نەخۆشی (Anal Fissure - شق شرجي)؟ لە کاتێکدا لە کوردستان ئەو حالەتە بوونی هەیە.
 ‌                          
 ئەناڵ فیشەر ( Anal fissure) دروست بوونی برینێکە لە نزیک دەرچەی کۆم، دواتر شەق بردنی برینەکە بە درێژایی ڕێڕەوی کۆم،ئەم نەخۆشیە بە بوونی ئازاری زۆرو ئیزعاجیەکەی جیادەکرێتەوە،کەسی توشبوو بەردەوام تووشی خوێن بەربوون دەبێ بەتایبەتی کاتی چوونە سەر ئاو، خوێنەکە سورێکی گەشەو ئازارێکی توندی لەگەڵدایە،دەشێ لە هەر تەمەنێکا مرۆڤ دووچاری ئەو حالەتە بێت لە هەردوو ڕەگەزدا،ئەگەر بێتوو بەزووی چارەسەر نەکرێ پەرەدەسەنێ و بەردەوام خوێن و کێم ی لێوە دێت.

نیشانەکانی؛
۱-بوونی ئازاری زۆر لە کاتی سەرئاو کردن.
۲-دانانی خوێنێکی گەش لەگەڵ پیسایی.
۳-سوتانەوەو خورانی کۆم.
٤-بەردەوامی ئازار چەند سەعاتێک دوای سەرئاو.
هۆکارەکانی؛
۱-ئیلتهابی درێژخایەنی ڕیخۆڵە
۲-قەبزی درێژ خایەن
۳-زۆر وەستان بە پێوە
٤-ئیسهالی درێژ خایەن
٥-مامەڵەی جێنسی لە ڕێگەی کۆم
٦-کرژبوونی ماسولکەکانی کۆم

کێن ئەوانەی ئەگەری تووشبوونیان زیاترە بەم نەخۆشیە؛

۱-ئەو ئافرەتانەی مناڵبوونی طبيعي زۆر نارەحەتیان دەکات
۲-ئەو کەسانەی هەڵگری HIV ین
۳-ئەوانەی کانسەری خوینیان هەیە 
٤-ئەوانەی نەخۆشی سیلیان هەیە

چارەسەر؛
بەگشتی ئەم نەخۆشیە ترسناک نیەو چارەسەری هەیە،گەر حالەتەکە پەرەنەسەنێ لەماوەی ٤- ٦ هەفتەدا چارەسەر دەکرێ و چاک دەبێتەوە نەخۆشەکە، لە حالەتی قورسیش چەند مانگێکی دەوێ.
زۆربەی حالەتەکان پێویستی بە چارەسەری فروان نیە و ئەتوانرێ ڕێگە لە تەشەنە کردنی بگیرێ ئەویش بە خواردنی شلەمەنی زیاتر ،وە ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ،هەروەها سەوزەو میوە.
وە دەشێ عیلاج وەربگیرێ ، لەوانە هیدرۆکۆرتیسۆن بۆ کەمکردنەوەی خورانی کۆم بە تایبەت لە شەواندا، چونکە خورانی کۆم برێنەکە تازە دەکاتەوەو زیاتر پەرەدەسەنێ و چاکبوونەوە دوادەخات،هەروەها وەرگرتنی ئازار شکێنی تایبەت وەک (lidocaine).
لەهەندێ حالەت (botox injection)بەکاردێ بۆ ناو حاسەی کۆم، ئەم دەرزیە ڕێ لە کرژبوونی ماسولکەکانی حاسەی کۆم دەگرێ و ناهێڵێ شەقبوونەکە پەرە بسەنێ.
ئەگەر هاتوو حالەتەکە نەتوانرا بەڕێگەی سەرەوە چارەسەر بکرێ ئنجا پەنا بۆ نەشتەرگەری دەبرێ.
شایەنی باسە نەشتەرگەری ئیناڵ فیشەر زۆر هەستیارەو دەبێ کەسیکی تەواو پسپۆرو لێهاتوو هەڵسێ بە ئەنجامدانی، چونکە مەترسی لەدەست دانی حاسەی کۆم زۆر زۆرە لەگەڵ نەشتەرگەریدا، گەر بێتوو نەخۆش حاسەی کۆم لەدەست بدات ئیدی لەمەولا پیسایی ڕاناگرێ، بۆیە زۆربەی دکتۆرە بەناوبانگەکانیش خۆیان دەپارێزن لە ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەرییە ،خۆشبەختانە لە کوردستانی خۆمان دکتۆری سەرکەوتوو لێهاتوومان هەیە بەو بوارەو لە ڕابردوودا ئەو نەشتەرگەریەی بەسەرکەوتوویی ئەنجام دراوە

خۆ پاراستن؛
هەمیشە ناتوانین ڕێ لەو نەخۆشیە بگرین، بەڵام دەتوانین مەترسیەکانی تووشبوون بەو نەخۆشیە کەم بکەینەوە؛
۱-پاراستنی کۆم بەوەی بە وشکی ڕایبگرین
۲-پاککردنەوەی ناوچەی کۆم بە سابوونێکی نەرم و ئاوی گەرم 
۳-زۆر خواردنی شلەمەنیو خواردنی خۆراکی ڕیشاڵی لە پێناو دووربوون لە قەبزی
٤-گۆڕینی دایبی مناڵ زوو زوو.

بە سوپاسەوە وەرگیراوە