پشکنینی شەکرەی سێ مانگی یان HbA1c.......
پشکنینی (HbA1c) ئەو پشکنینە بۆ چاودێری کردنی نەخۆشی شەکرە دەکرێت، وە ئەو ڕێژەیەی شەکرەی لە ماوەی (100 - 120) ڕۆژ (تەمەنی خڕۆکە سوورەکان) دیاری دەکات، لە کەسێکی پێگەیشتوودا نزیکەی (98٪)ی ھیمۆگلۆبینی خڕۆکە سوورەکان ھیمۆگلۆبینی جۆری (HbA) وە لەو رێژەیە (7٪) جۆرە ھیمۆگلۆبینێکی (HbA1)یە، وە ئەم جۆرە ھیمۆگلۆبینە سێ بەشی ھەیە، ئەوانیش: (HbA1a)، (HbA1b)، وە (HbA1c) کە لەگەڵ شەکر یەكدەگرێت و بە (glycosylated hemoglobin) دەناسرێت.
1.ئەو فەحسە ھەر كاتێك بێت دەتوانرێت بکرێت ئەمەش چونکە (خواردن، ڕیازە، خەم، خواردنی دەرمانی نەخۆشی شەکرە، گوێڕایەڵ نەبوونی نەخۆش ھیچ کار لە ئەنجامی فەحسەکان ناکات، بۆیە بە نەخۆش دەوترێت کە پێویست ناکات بەڕۆژوو بێت و خواردن نەخوات، ئاسایی یە نان بخوات.
2.نەخۆشیەكانی خوێن کاردانەوەی لە سەر ئەنجامی ئەو فەحسە ھەیە بۆ نموونە (تالاسیمیا، شێوەداسی، کەم خوێنی، ..) ھەر بۆیە ئەگەر نەخۆش ئەو حاڵەتانەی ھەبوو ئەنجامی فەحسەکەی ھەڵە دەردەچێت.
3.ھەر کەسێک بەتایبەت ئەوانەی تازە تووشی نەخۆشی شەکرە بوون یان تازە خراونەتە سەر دەرمان یان تازە دەرمانیان گۆڕدراوە یان زیاد کراوە، ئەوا ھەموو سێ مانگ جارێک ئەم فەحسە دەکات، وە ئەگەر دوو جار و دوو سێ مانگ شەکرەکەی کۆنترۆڵ بوو ئەنجمەکەی ئەوا دواتر ھەر شەش مانگ جارێك دەکرێت.
4.ڕێژەی ئاسایی پشکنینەکە 4.5 بۆ 6.2 %
تێبینی //
1.دەتوانین لەڕێگای ئەم یاسایەوە HbA1c بگۆڕین بۆ ڕێژەی شەکری ئاسایی لە ناو خوێن دا بە نزیکەی ڕێژەکەمان بۆ دەردەچێت.....
(28.7 × HbA1c) - 46.7= Serum Glucose Mg/dL
Example: 28.7 × 8.7 - 46.7 = 202 mg/dl
2.ئەم پشکنینە لە ڕێگای چەند ئامێرێکی جیاوازەوە ئەنجام دەدرێت، ( PA 54 ) یەکێکە لەو ئامێرە پێشکەوتوانەی کە HbA1c و چەند پشکنینێکی تری پێ ئەنجام دەدرێت.