&&&&& چه‌وری سیانی ( تڕای گلسراید ) : گرنگترین زانیاریه‌کان :
&&&& هۆکاره‌کانی به‌رزی چه‌وری سیانی و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری
&&&& ڕێنمایی خۆراک بۆ دابه‌زاندی چه‌وری سیانی
&&&& به‌شی یه‌که‌م
ــــ چه‌وریه سیانیه‌کان جۆرێکن له چه‌وری ناو خوێن که جیاوازن له کۆلیستڕۆڵ ؛ له‌ش به دوو شێوه چه‌وری سیانی ده‌ست ده‌که‌وێت :
۱ ـــ له ڕێگه‌ی خۆراکه‌وه ؛ وه‌ک چه‌وری و به‌زی گۆشتی ئاژه‌ڵ و مریشک و که‌ره و هێلکه و شیر و به‌رهه‌مه‌کانی شیر و زه‌یت و ڕۆنی چێشت لێنان ۰
۲ ـــ هه‌ر وزه‌یه‌ک له هه‌موو جۆره‌کانی خۆراکه‌وه بچێته ناو له‌شه‌وه و سه‌رف نه‌کرێت ۰
&&&& ئاستی چه‌وری سیانی له خوێن دا :
ـــ پێویسته ئه‌و که‌سه به لانی که‌مه‌وه ( ۹ سه‌عات ـــ ۱۲ سه‌عات ) هیچ نه‌خوات و نه‌خواته‌وه ( بێجگه له ئاو ) پێش ئه‌نجام دانی فه‌حسی خوێن :
ـــ ڕێژه‌ی ئاسایی ( که‌متر له ۱٥۰ ملگم ) .
ـــ ڕێژه‌ی نزیک به‌رز ( ۱٥۰ ــ ۱۹۹ ملگم ) ۰
ـــ ڕێژه‌ی به‌رز ( ۲۰۰ ـــ ٤۹۹ ملگم ) ۰
ـــ ڕێژه‌ی زۆر به‌رز ( ٥۰۰ ملگم یان زیاتر ) ۰
ـــ پێویسته له هه‌مان کات دا فه‌حسی هه‌موو جۆره‌کانی کولیستڕۆڵی باش و خراپ بکات ۰
ـــ پێویسته که‌سانی ئاسایی سه‌روو ( ۲۱ ساڵ ) به لانی که‌مه‌وه هه‌موو پێنج ساڵ جارێک فه‌حسی خوێن بکات ۰
&&&&& هۆکاره‌کانی به‌رزی چه‌وری سیانی ( تڕای گلسراید--- ) :
۱ ـــ هۆکاری بۆماوه‌یی ؛ چه‌ند جۆرێک له نه‌خۆشی خێزانی به‌رزی چه‌وری سیانی هه‌یه ۰
۲ ـــ زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی و قه‌ڵه‌وی ورگ ۰
۳ ـــ سستی غوده‌ی ده‌ره‌قی .
٤ ـــ نه‌خۆشی شه‌کره که به باشی چاره‌سه‌ر نه‌کرا بێت ۰
٥ ـــ خواردنی بڕی زۆر له خۆراک زیاتر له پێویستی له‌شی مرۆڤ ۰
٦ ـــ هه‌ندێک ده‌رمان وه‌ک ؛ کۆرتیزۆن و هاوشێوه‌کانی ، حه‌پی مه‌نع ، هه‌ندێ ده‌رمانی دڵ و زه‌غت وه‌ک ئێندڕاڵ و مێتۆپڕۆلۆڵ و لازکس ، تامۆکسفین ، هتد ۰
۷ ـــ خواردنه‌وه کحولیه‌کان ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی