جەڵتەی مێشك
Harvard medical school
یەكێكە لەنەخۆشیە بڵاەوكان ولەهەمان كات دا ترسناكەكان،لەبەرێەوەی یان دەبێتە هۆی مردن یان دەبێتە هۆو كەم ئەندام بوونی كەسی تووش بوو تەنها هەندێ باری كەم نەبێت كەكەسەكە بەتەواوی چاك ئەبێتەوە،جەڵتەی مێشك وەك جەڵتەی دڵ لەئەنجامی گیران یان خوین بەربوون دەبێت لە خوێن بەرەكانی مێشك بۆیە ئەو هۆكارانەی بۆ خۆ پاراستن لەنەخۆشی دڵ باشە بۆ ئەمیش دروستە
لێرەدا ئاماژە بەهەندێ هۆكاری خۆپاراستن دەكەین لەبەرئەوەی چارەسەری ئاسان نیە و دیسان چارەسەریش ئەگەر هۆیەكانی خۆپاراستنی لەگەڵ نەبێت نەخۆشیەكە دووبارە ئەبێتەوە
١-چارەسەركردنی بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن:-
بەرزبوونەوەی فشاری خوین یەكێكە لەهۆكارەسەرەكیەكانی جەڵتەی مێشك بۆیە ئەوكەسەی تووش بووە دەبێت چارەسەری بكات
*ئامانج ئەوەیە كە فشاری خوێنەكەت ١٣٥/٨٥ بێت و لەوە بەرزتر نەبێت ئەویش بەپەیڕەو كردنی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە
ا-كەم كردنەوەی خوێ بەجۆرێك كەهەموو ڕۆژەكە بڕی ئەو خوێەی وەری دەگڕیت لە نیو كەوچكە چا زیاتر نەبێت
ب-كەم كردنەوەی ئەوخواردنانەی كە چەوریان زۆرە وەك هەمبرگرو پەنیرو ئایس كریم
ج-خواردنی سەوزەو میوە سێ جار لەڕۆژێكدا لەگەڵ خواردنی ماسی سێ جار لەهەفتەیەكدا هەروەها خواردنی ئەو خواردنانەی كەفایبەریان هەیە توێكڵی هەیە
د- وەرزش كردن لایەنی كەم ڕوژی نیو سەعات
ك-وازهێنان لەجگەرە بەتەواوی
ل-ئەگەر بۆت دیاری كرابوو لەلای پزیشكەكەتەوە وەرگرتنی دەرمانی پێویست بۆ كونترۆڵی فشاری خوێن
٢-دابەزینی كێشەكەت
ا-هەموو كات هەوڵ بدە كەمتر بخۆ لەوەی كەسەرفی دەكەی
ب- بەیانیان پیاسەیەك بەناو گەڕەكەكە بكە
ج-رۆژانە ئەوەندە وەزش بكە كە بەگرانی هەناسە بدەیت بەڵام توانای قسەكردنت مابێت یانی نزیك نیو سەعات ئەگەر نەت توانی نیو سەعات بیكە بەچارەكێك بەڵام ڕۆژی دووجار
د- لەجیاتی مەسعەد بەقادرمە سەركەوە
ك-لەگەڵ برادەرانت بچۆ بۆ یانەی وەرزشی
٣-مەشروب یان بەتەواوی وازی لێ بێنە یان كەمی بكەرەوە
٤-هەندێك كەسی نەخۆشی لەرزینی گوێچكەڵەی دڵیان هەیە
ئەوەش هەندێ جار دەردەكەوێ نەخۆشەكە یان تەنگە نەفەس دەبێت یان لەكاتی ئاساییدا هەست بەلێدانی دڵی دەكات ،ئەگەر ئەم نەخۆشیەت هەبوو پێویستە چارەی بكەی
٥-ئەگەر نەخۆشی شەكرەت هەیە هەوڵ بدە كۆنترۆڵی بكەی ،كۆنترۆڵی شەكرە بە پارێز كردن ،وەرزش كردنوئینجا دەرمان دەبێت نەك تەنها بەیەكێكیان
٦-ئەگەر جگەرە دەكێشیت بەزووترین كات وازی لێ نێنە چونكە هۆكارێكی سەرەكیە بۆ تووش بون بە جەڵتەی مێشك
لەنیشانەكانی جەڵتەی مێشك
١-بێهێز بوونی لایەكی لەش
٢-مێروولە كردن و سڕ بوونی لایەكی دەمو چاو
٣-سست بوون یسن لەدەست دانی بینینی لەناكاو
٤-ناهاوسەنگی لە ڕۆیشتن و هەنگاو نان. دا
٥-سڕ بوون و مێرولە كردنی لەش بەتایبەتی بێهێزی لەگەڵ دابێت
لەئەمریكا ئەم هێمایەیان
داناوە بۆ ئەوەی زووفریای خۆت بكەویت
كە پێك هاتووە :یەكەم لەوێنەیەكی دەموچاو كە لایەكی دەمی لار بۆتەوە واتە ئەگەر هەستت كرد بە نایەكسانی لەدوولای ڕوەمەت دا،دوەمیان هێمای دەستەكانە واتە ئەگەر هەستت كرد لەكاتی جوڵان و بەكار هێنا ندا ێەكێك لەدەستەكانت زوو دەكەوێت و بۆت ڕاگیر ناكرێت ،هێمای سێەمیان ئاماژە بەوەیە ئەگەر هەستت كرد قسەكردنت قورس بووەو بەتەواوەتی ناتوانی ووشەكان بدركێنی ،لەكاتی ڕوودانی هەركام لەمانەدوای ، بەزوویی پەیوەندی بكە بەژمارەی فریاكەوتنی خێرا ، ئەگینا بەزووترین كات خۆت بگەیەنە نزیك ترین نەخۆش خانە