حەپی کۆلاجین - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 23 أبريل 2018

حەپی کۆلاجین

سوود و زیانەکانی خواردنی حەبی کۆلاجین

کۆلاجین یەکێکە لە پرۆتینە پێویتستەکان بۆ جەستەی مرۆڤ، و کاردەکات لە دروست کردن و بەهێزکردنی ئێسک و دەمارەکان و پێست و نینۆکەکان.

سودەکانی خواردنی حەبی کۆلاجین:

- ماددەی کۆلاجین پارێزگاری دەکات لە نەرمی و جوانی پێستی دەست، و ڕێگە لە دروستبوونی چرچی دەگرێت، و گەنجی بە پێست دەبەخشێت.

- هێڵە دروستبووەکانی سەر پێست پڕدەکاتەوە.

- چارەسەری شوێنی بەجێماوی دوای برین یان زیپکە دەکات.

- تاڵە قژەکان بەهێز دەکات و جوانی و بریقەی سروشتی بە قژدەبەخشیت.

- لابردنی شوێنی چرچبونەکان لە نزیکی دەم لە بەساڵاچواندا.

- بەسودە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری هەوکردنی جومگەکان.

- هەموو ماسوولکەکانی جەستە بەهێز و چالاک دەکات.

- ئێسک و ددانەکان بەهێزدەکات.

- یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات و کۆئەندامی بەرگری چالاک دەکات.

زیانەکانی حەبی کۆلاجین:

سودەکانی خواردنی حەبی کۆلاجین بەرچاوە و تا ئێستا هیچ کاریگەرییەکی خراپی نەبووە تا هۆشیاری لەسەر بدرێت.حەبی کۆلاجین گەر زیادەڕۆیی نەکرێت لە خواردنیدا هیچ زیانێکی نیە، جگە لەوەی ئەوکەسانەی خواردویانە کێشیان زیادی کردووە. ئەوەش بە زیان دانانرێت بەڵکو دەتوانرێت بۆ زیادبوونی کێش بەکاربهێنرێت لەلایەن ئەوکەسانەوە کەوا حەز بە قاڵەو بوون دەکەن.

زۆر لە دەوڵەتەکان حەبی کۆلاجین بەرهەمدەهێنن، دیارترینیان یابان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.