مەگۆلی - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 4 أغسطس 2018

مەگۆلی

نەخۆشی مەنگۆلی (داون  Down Syndrome) 
نەخۆشی داون جۆرێكە لە ناتەواوی مێشك، بە هۆی بوونی بۆماوە ماددەی زیادە لە كڕۆمۆسۆمی ٢١، ئەم ناتەواویەش رودەدات بە هۆی پرۆسەیەك پێی دەگوترێت لێك جیانەبوونەوە (Non-disjunction)، كە تێیدا كرۆمۆسۆمەكانی باوان (دایك یان باوك) ناتوانن لێك جیاببنەوە لە یەكێك لە قۆناغەكانی دروست بوونی گەمیت (هێلكە یان سپێرم). 

نەخۆشی داون (مەنگۆلی) بڵاوترین نەخۆشی كرۆمۆسۆمییە، كە تێیدا كێشەكە لە ژمارەی كرۆمۆسۆمەكاندایە، كرۆمۆسۆمی ژمارە ٢١ لە جیاتی دوو بەش سێ بەشە، بۆیە بەگشتی لە جیاتی ٤٦ كرۆمۆسۆم، كەسەكە ٤٧ كرۆمۆسۆمی دەبێت.
كەسی توشبوو ئەگەر لە ڕەگەزی نێر بێت بە دەگمەن دەتوانێ وەچە بخاتەوە، بەڵام توشبوو لە ڕەگەزی مێ بێت ئەگەری وەچە خستنەوەی ٣٠٪ یە.
زورینەیان پێش ١ ساڵی دەمرن، هەندێكیان دەژین تاكو ١٨ ساڵی و كەمێكیان دەگەنە تەمەنی ٥٠ ساڵی.
ڕێژەی توشبوون: بە پێی مالپەری جیهانی سی دی سی (CDC) ڕێژەی توشبون بە نەخۆشی داون نزیكەی ١ منداڵە لە هەر ٧٠٠ منداڵی لە دایك بوو.
سیفات و نیشانەكانی توشبوان بە نەخۆشی داون:
١- دەم و چاوی خڕ و ناوەندی لوتییان پانە، هەروەها گۆشەی چاوییان بەرەو سەرەوەییە .
٢- ناڕێكی لە شێوەی گوێیەكانیان هەیە، هەروەها زمانیان گەورەیە بەراورد بە دەمیان.
٣- خەتی لەپی دەستیان تاكە (یەك خەتە)، پەنجەی بچوكی دەستیان كەوانەییە، و بۆشاییەكی زۆر هەیە لەنێوان پەنجەی یەكەم و دووەمی پێیەكانیان.
٤- بونی چەندان نەخۆشی زگماكی، وەكو نەخۆشیەكانی دڵ و نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەرس.

ئەو كێشە و گیرو گرفتانەی كە دێتە ڕێیان لە ژیانیان دا:
١- ئەگەری توشبونیان زۆرە بە شێرپەنجەی خوێن و شیرپەنجەكانی دیكە.
٢- دوا كەوتنی گەشەی جولەی و كورتە باڵایی.
٣- بیركۆڵی و توشبوون بە نەخۆشی بیرچونەوە (ئەلزایمەر) لە سەرووی ٣٥ ساڵی.
٤- تێكچونی بیستن (زوو زوو هەوكردنی گوێ).
٥- تێكچونی بینین (ئاوی سپی و خێلی).

هۆكارەكانی توشبوون بە نەخۆشی داون:
١- ٩٠ ی توشبوان بە نەخۆشی داون بۆماوە ماددە زیادەكەییان لە دایكیان وەرگرتووە، زۆری تەمەنی دایك كاریگەرییەكی زۆری هەیە لەسەر توشبوون بەو نەخۆشییە.
٢- ٤ ی توشبووان بە نەخۆشی داون بۆماوە ماددە زیادەكەییان لە باوكیان وەرگرتووە. 
٣- ئەو ڕێژەییە ی كە دەمێنێتەوە هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ڕوودانی هەڵە لە دوای پیتانی هێلكە بە سپێرم، لە كاتی گەشەی كۆرپەلە.
دەست نیشان كردنی نەخۆشی داون:
پێش لە دایك بوون:
١- سۆنار (سێ مانگی ناوەڕاست = ١٣-٢٤ هەفتەیی) كۆمەڵێ نیشانەی هەیە وەكو زیاد بوونی ئەستوری مل، گەورەبونی بۆشاییەكانی سەر، نەبونی ئێسكی لوت.
٢- پشكنینی ئاوی دەوری منداڵ، وەرگرتنی پارچە لە وێڵاش (سێ مانگی ناوەڕاست = ١٣-٢٤ هەفتە) دابەزینی ڕێژەی (AFP) و چەند پشكنینێكی دیكە (ئیستریول، ئێج سی جی). 
دوای لە دایك بوون: هەرچەندە نیشانەكانی دیارن، بەڵام دەتوانرێ پشكنینی كرۆمۆسۆمی (كاریۆتایپ)ی بۆ بكرێ، بۆ دڵنیا بوون لە نەخۆشییەكە هەروەها داست نیشانكردنی هۆكاری گۆڕانكارییەكە (بۆ ئەوەی بزانرێ ئەگەری دوبارە بونەوەی هەیە لە سكی داهاتوو یان نا).
چارەسەری ئەم نەخۆشیە: تاكو ئێستا چارەسەری بنەبڕكەر نییە بۆ نەخۆشی داون (مەنگۆلی)، ئەوەی هەیە تەنها دەتوانرێ لە سەنتەری تایبەت ڕاهێنانیان پێ بكرێ بۆ ئەوەی ئاستی تێگەیشتنیان زیاد بكرێ و ئەو كێشە و گیرو گرفتانەییان بۆ چارەسەر بكرێت كە دێتە ڕێیان لە ژیانیاندا.

#