مار گەستن - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 24 أبريل 2018

مار گەستن

مار پێووەدان Snak bite
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هـۆکـارە مـەتـرسییـەکـان

1. بـەپێی جۆر و بەقوەتی مارەکە برینەکە دەگۆرێت ، واتە تا مارەکە زیاتر ژەهراوی تر بێت درەنگتر کەسەکە چاک دەبتەوە.

2. بەپێی تەمەن و قەلەوی کەسەکە تا قەلەوتربێ درەنگترچاک دەبێ .

3. بەپێی شوێنی پێوەدانەکە بۆنمونە تا لای سەر زیاتر نزیک بینەوە خەتەریاتی زیاترە .

4. هەندێ جار مار پێودەدان توشی نەخۆشی گزازت دەکات .

5. تا کەسەکە زیاتر بجولێ و حەرەکە بکات ئەوا ژەهری مارەکە زیاتر بلاودەبێتەوە و ژەهرەکە لەناو خوێن دەسورێ و بلاو دەبتەوە.

نیـشـانـەکـانـی
ــــــــــــــــــــــــــــ

1. ئەو شوێنەی کەمارەکە پێوەی دایە برین دروست دەکات و کون کون دەبێت .

2. شوێنی پێوەدانەکە ئەستور دەبێ و دەوروبەریشی ئەستور دەبێت.

3. کەسەکە تای لێدێت پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە.

4. کەسەکە زۆر ئارەقە دەردەکات .

5. شوێنی پێوەدانەکە توشی خوێن بەربون دەبێت و ناو چاو کەسەکە زەرد ئەبێت.

6.کەسەکە توشی شەلەر دەبێ و قسەی پێ ناکرێت لیکی دێتە خوارێ .

7. توشی هەوکردنی کلیەکان ئەبێت .

8. کەسەکە پێش چاوی خێم ئەبێت و نات ناسێتەوە .

9.کۆ ئەندامی هەناسەی شەلەر دەبێ و دەمرێ .

چـارەسـەر
ــــــــــــــــــــ

1.دل دانەوەی نەخۆش زۆر گرینگە تاوەکو توشی شۆک نەبێت .

2.کەسەکە لەسەر پشت درێژ دەکەین .

3. برینەکە لەکوێ بوو 10سم لەسەرەوەی برینەکە ئەبەستین .

4. ئەگەر کەسەکە حالی زۆر خراپ بوو Hydrocortisone بەهێواشی لێدەدەین .

5. دژە حەساسییە Antihistamine بەهێواشی لێدەدەین .

6. Anti snake bite serum لەدەمار ئەدەین بەهێواشی .

7. Anti snake bite serum 2ccلەمەسولکە ئەدەین 

8. دژە زیندەیی Antibiotic بۆ ئینتیهاب 

9.one Ampule valium لە ماسولکە بۆ هێورکردنەوە تا نەترسێت .

10. بلندی ئەکەین تا لەحەدی خۆی زیاتر ئەستوور نەبێت .

11. چاودێری ئەکەین لە پلەی  گەرمی و لێدانی دل و زەخت و .. بەبەردەوامی .

12. پێویستە لەماوەی 24کاتژمێردا بگەیندرێتە نەخۆشخانە..