ڤیتامین کەی - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 24 أبريل 2018

ڤیتامین کەی

زانیاری دەربارەی دەرزی ڤیتامین کەی(K):

هەموو منداڵێ دوای لەدایک بوون دەبێت دەرزی ڤیتامین کەی(K) بۆ بکرێ بە بڕی ١ملگم لەسەر رانی منداڵەکە دەدرێ بە دەرزێکی زۆر باریک (دەرزی ئینسۆلین) کە هیچ ئازار و زیانێ ناگەێنێ بە منداڵەکە .

ئەم ڤیتامینە زۆر گرنگە بۆ پاراستنی منداڵی ساواکە لە خۆێن بەربوون کە ئەگەری روودانی هەیە لە ٦مانگی سەرتای تەمەنی منداڵ.

خۆشبەختانە لە زۆربەی نەخۆشخانەکانی منداڵبوون وە لە بەشی نەبەکام(بەشی خودەج) ئەم دەرزیە دەکرێ بۆ منداڵ دوای لە دایک بوون لەلاین پزیشک یان کارمەندی تەندروستی منداڵانەوە بەڵام زۆر کەس زانیاری دەربارەی نییە ئێمە لێرەدا بە پێویستمان زانی هەموو کەسێ زانیاری هەبێت لەسەر ئەم دەرزیە وە داواکارین لە دایکان و باوکان کە منداڵیان دەبێت پرسیاری ئەم دەرزیە بکەن تا بزانرێ بۆ منداڵەکەیان کراوە یان نا.

 لە هەندێ وڵات دەرزەیەکە لەگەڵ شیر دەدرێ بە منداڵ بە ٣ جار ، لە رۆژی یەکەمی تەمەن،  دووای ١ هەفتە وە دووای ٤ هەفتە دووبارە دەدرێتەوە بە منداڵەکە, بەڵام لای خۆمان وەک زۆربەی وڵاتان یەک جار دەدرێ بە منداڵ بە شیوەی دەرزی لەسەر رانی منداڵەکە دەدرێ یەکسەر دووای لەدایک بوون.