#پشکنینی_غودە .......... ( Thyroid Function Test )
ڕژێنی پەریزاد ڕژێنێکی بچووکی شێوە پەپولەییە دەکەوێتە بەشی خوارەوەو پێشەوەی مل، قەبارەکەی نزیکەی پێنج سەنتیمەتر دەبێت، ڕژێنی پەریزاد سوود لەو یۆدە (Iodine), وەردەگرێت کە لە ڕێگەی خواردنەوە دەیخۆین ، ثایرۆید هەڵدەستێ بە ڕژاندنی هەموو ثایرۆکسین( Thyroxine )T4 وە بڕێکی بچوک (کەم) لە ترای ئایۆدۆ ثایرۆکسین Triiodothyronine T3. (لە %85 ی T3 لە خوێندا لە T4 وە دروست دەبێت ) . (T4) تەمەنی یەک هەفتەیە ، (T3) تەنها 18 کاتژمێر.
....................................
#كاری_ئەم_ھۆڕمۆنە:-
١-ڕێكخستنی تێكشكانی خۆراك و بەكارھێنانی ڕاستەوخۆی وزە یان خەزن كردنی یان پرۆسەی وەرگرتن و سوتاندنی خۆراك ڕێك ئەخات.
٢-كاركركردنی ئەندامەكان خێراتر یان خاو ئەكاتەوە.
٣-ڕێكخستنی وەرگرتنی ئۆكسجین و بەرھەم ھێنانی گەرمی.
.....................................
#زۆری_ھۆڕمۆنەكە ( Hyperthyroidism ) :-
پرۆسەی كاركردنی لەش خێرا ئەكات
ئەبێتە ھۆی نەخۆشییەكی باو ئەویش نەخۆشی (grave)ە،
نەخۆشییەكی دژە خۆییە(autoimmune disease).
#نیشانەكانی_زۆربوونی_ھۆرمۆنەكە:-
١-دابەزینی كێشی لەش
٢-خێرابوونی لێدانی دڵ
٣-سكچوون
٤-گەورەبوونی ڕژێنەكە
٥-زوو تووڕە بوون
٦-لەش گەرمی (بەرگەی گەرما ناگرن).
۷- ماندووێتی.
٨- دەست لەرزین.
۹- قەلەقی و ڕاڕای.
۱۰-نەمانی ئارەزووی سێکس کردن و نەزۆکی.
.......................................
#كەمی_ھۆڕمۆنەكە ( Hypothyroidism ) :-
پرۆسەی كاركردنی لەش و ڕێكخستنی خۆراك خاو ئەبێتەوە.
وەرگرتنی ئۆكسجینی پێویست و گەرم كردنی لەش كەمتر ئەبێتەوە.
#نیشانەكانی_كەمی_ھۆرمۆنەكە:-
١-ھیلاك بوون
٢-كەمی وزە
٣-زیادبوونی كێشی لەش
٤-خاوبوونی لێدانی دڵ
٥-وشك بوونی پێست و قژ
٦- کەم خوێنی.
۷- کەم خەوی(بێ خەوی).
٨- قەبزی.
۹- خەمۆکی.
....................................
#دەستنیشانکردنی:-
* لەڕێگەی شیکاری خوێن بۆ هۆرمۆنە پەیوەندیدارەکان بەم ڕژێنەوە (T3) (FreeT3) (T4) (FreeT4) (TSH) (TG)(Anti-TG).
* سۆنار (Ultra Sound) بۆ دڵنیابوون لە شێوە و قەبارە و لەپەکانی ڕژێنەکە.
* وێنەی تیشکی (Thyroid Scan) بۆ دڵنیابوون لە شیوە و شوێن و بارودۆخی ڕژێنەکە.
* شیکاری(Biopsy) لەکاتی بوونی هەر لوو و برین و ناڕێکیەک لە شێوەی ڕژێنەکەدا کە گوومانی شێرپەنجەی لێبکرێت بەشێک لە خانەکانی بەشە توشبووەکە دەنێردرێت بو تاقیگەی تایبەتمەند بۆ دەستنیشانکردنی جۆری لوەکە.
.....................................
#مانایی_ئەنجامی_شیکارییەکان:-
هۆرمۆنی (TSH):
بەرزی ڕێژەی (TSH) بەگشتی مانای کەمی هۆرمۆنەکانی ڕژێنی پەریزادە (Thyroid Gland) کە ناسراوە بە (Hypothyroidism) واتە ڕژێنەکە بڕی پێویست لە هۆرمۆنەکان دروست ناکات و بەردەوام ژێرمێشکە ڕژێن هۆرمۆنی (TSH) دەردەدات.
کەمی ڕێژەی (TSH) بەگشتی نیشانەی دەردانی زیاد لەپێویستی هۆرمۆنەکانی ڕژێنی پەریزادە (Thyroid Gland) کە ناسراوە بە (Hyperthyroidism) واتە ڕژێنەکە بڕێکی زۆر هۆرمۆنەکان دەردەدات ، وایکردوە کە ژێرمێشکە ڕژێن بووەستێت لە دەردانی (TSH) بۆ هاندانی .
هۆرمۆنی (T4):
بەرزی ڕێژەی (T4) نیشانەیە بۆ (Hyperthyroidism): واتە ڕژێنەکە زیاد لە پێویست کاردەکات.
نزمی ڕێژەی (T4) نیشانەیە بۆ (Hypothyroidism): واتە ڕژێنەکە بڕی پێویست لە هۆرمۆنەکە دەرنادات (تەمەڵە).
هۆرمۆنی (T3):
هەندێک کات ڕێژەی (TSH) و (T4) ئاسایین بەڵام کەسەکە نیشانەکانی نەخۆشی ڕژێنی پەریزاد (غودە)ی پێوەدیارە لەم کاتەدا پەنا دەبرێتە بەر (T3) بۆ دیاریکردن و دەستنیشانکردنی باروودۆخی ڕژێنەکە .
........................................
ڕێژەی ئاسای ئەو پشکنینانەی کە تایبەتن بە غودە :-
*T3 ..... 0.92__ 2.33 nmol/l
*T4 ........ 60 __120 nmol/l
*TSH ..... <0.15 hyperthyroid .... >7 hypothyroid
...........................................
#چاره‌سه‌ر :-
چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه به‌پێی ته‌مه‌ن و بوونی دووگیانی و قۆناغی نه‌خۆشییه‌که یان سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌که جۆری چاره‌سه‌ره‌که دیاری ده‌کرێت.
1- به‌کارهێنانی ده‌رمان/ ده‌رمان به‌شێوه‌ی حه‌ب بۆ ئه‌و که‌سانه به‌کاردێت که ته‌مه‌نیان له (40) ساڵ که‌متره، یان بۆ یه‌که‌مجار نه‌خۆشییه‌که‌یان دیاریکراوه. و پێویسته به‌رده‌وام له‌ژێر چاودێری پزیشکدابێت بۆ ماوه‌ی (12 – 18) مانگ.
2- نه‌شته‌رگه‌ری/ بۆ ئه‌و که‌سانه ئه‌نجام ده‌درێت که رژێنه‌که زۆر گه‌وره‌بووه کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ناسه هه‌یه یان له‌به‌ر جوانکاری، یان به ده‌رمان چاره‌سه‌ر نابێت، یاخود هه‌ڵدانه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌که پاش چاکبوونی به ده‌رمان.
3- یۆدی تیشکده‌ر/ بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه ئه‌نجام ده‌درێت که ته‌مه‌نیان له (40) ساڵ زیاتره، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌که پاش نه‌شته‌رگه‌ری له‌هه‌ر ته‌مه‌نێکدا بێت، یان ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌کی تری قورسی له‌گه‌ڵدا هه‌بێت ....