#بـــریـــنـــی_نــــاودەم یــان #Mouth_Ulcer
برینی ناو دەم بریتیە لە سوور هەڵگەڕان و بریندار بوونی ڕووپۆشی ناوەوەی دەم، کە بەهۆیەوە ئازارێکی بێزارکەر دەگەیەنێت بە کەسی توشبوو ، یەکێک لەهۆکارەکانی ئەکرێت لەڕێی قەلەقیەوە بێت هەرچەن هۆکاری سەرەکی تەواو دیار و ڕوون نیــە.
برینی ناو دەم عادەتەن بە سووربونەوەی ناو دەم دەست پێ دەکات و دەبێتە برین لەبەشی ناوەوەی ڕوومەت.
برینی ناو Mouth ulcers پێشی دەڵێن aphthous ulcers ، کە ئازارێکی زۆر پەیدا دەبێت لەکاتی خواردن یان خواردنەوە دا بەتایبەت ئەگەر گەرم بێت.
چەند جار دووبارە بوونەوەی برینەکە و زیاد درێژ بوونەوەی ماوەکەی بۆ زیاتر لە سێ هەفتە پێویستی بە سەردانی پزیشکی پسۆڕ هەیە لەو بوارەدا.
برینی ناو دەم لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ناتوانرێت بگوازرێتەوە.
زیاد 1 لـــە 5 کەس لەکەسی تووشبوی بە برینی دەم دووبنرە تووشی ئەم حاڵەتە دەبنەوە.
✦✦✦✦✦✦mouth ulcer✦✦✦✦✦✦
جــۆرەکــانی بریــنی نـــاو دەم :
بەربڵاوترین و سەرەکیترین جۆرەکانی بریتین لـــە:
①. برینی بچــووک minor ulcer : قەبارەی برینەکە لەناو دەم 2-8 ملــم دەبێت، عادەتەن بۆ چاکبوونەوەشی پێویستی بە 10 بــۆ دوو هەفتە دەبێت.
②. برینی گەورە : ئەمەیان گەورەتر و قوڵترە وەک لە جۆری یەکەم، شێوازێکی ناشیرین و ناڕێک لەناو دەم جێدێڵێت، ئەم جۆرەیان پێویستی بەچەند هەفتەیەک هەیە بۆ چاکبوونەوەی و جێی برین لەشوێنی جۆی جێدێڵێت.
③. ئەم جۆرەیان وەکو نەخۆشی ئاگرە وایە بەڵام بەهۆی ڤایرۆسەی ئاگرەوە تووش نابێت بەڵکو تەنها لە شێوەی ئاگرە دەرەکەوێت کە پێی دەڵێــن Herpetiform ulcers بەدەستەو کۆمەڵ دروست دەبن بەشێوەی برینی بچوک بچوک.
هــۆکارەکانی دروست بوونی برینی ناو دەم چین؟
لەڕاستیدا هۆکاری سەرەکی دروست بوونی برینی ناو دەم نەزانراوە، دەکرێ یەکێک لەهۆکارەکان قەلەقی زۆر بێت، وە هەندێک جۆرەکانی خواردن وەک ترشی و لیمۆ و پرتەقاڵ..، خواردنە ترشەمەنیەکان، ئەگەریش هۆکار نەبن بۆ دروست بوونی برین بەدڵنیاییەوە ئەگەر نەبێتە برینیش دروست نەکات دەبێتە هۆی هەراسانکردنت،.
وە هەندێک لەو کێشە تەندروستیانەی تووشی مرۆڤ دەبێت، وەکو بێهێز بوونی بەرگری لەش بەهۆی نەۆشیەکەوە، کێشە لە ڤیتامین و کانزاکانی لەش وەک ڤیتامین B12، زینــک ، فۆلیک ئەسید، یان کەمی ماددەی ئاسنی لەش، لەگەڵ نەخۆشیەکانی گەدەو ڕیخۆڵە.
هەندێک لەجۆری دەرمانەکانی وەک ئازار شکێنەکان و هەندێک جۆری دەرمانی بەرزی پەستانی خوێن هۆکارن بۆ دروست بوونی برینی ناو دەم.
✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤✤
ئەو نیشانــانە چین کە لەکاتی دروست بوونی برینی ناو دەم دەرەکەون ؟
ئازار لەکاتی سووربونەوەی بەشی ناوەوەی دەم و سووربونەەی بەشی سەرەوەی زمان و مەڵاشــوو، و بەشی ناوەوەی ڕوومــەت بەشێوەی سووربونەوە یان دروست بوونی ڕەنگێکی سپی یان شێوە ڕەساسی، نیشانەکانی برینیش بریتین لــە:
ــ تـــا لەگەڵ بوونی ئازار.
ــ ناتەواوی مەزاج و گۆڕانێک لە بیرو هۆشدا ڕوودەدات.
ــ هەڵئاوسانی لیمفە گرێیەکان.