سۆنەر 2 - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 29 مايو 2018

سۆنەر 2

ســــۆنەر    (Ultrasound)
💎 بەشی دووەم
💥 ڕەنگی جیاواز لە وێنەی سۆنەردا ئاماژەن بۆچی؟

زۆربەی وێنەی فەحسی سۆنەر بەشێوەی ڕەش و سپیە (Black & White) ، بەڵام دەتوانیت جیاوازی بکەی لە سێبەری ئەو ڕەنگە ڕەش و سپییەی کە لە وێنەکەدا هەیە ، بە شێوەیەک ڕەنگەکە جیاواز دەبێت و دەگۆڕێت بەپێی جیاوازی لە چڕی ئەو ناوەندەی کە دەنگەکەی پێدا تێپەڕدەبێت بەم شێوەیەی خوارەوە :👇
✏ئەگەر خانە یان شانەیەکی ڕەق بێت وەک ئێسک(Bone) ئەوا لە وێنەکەدا بە شێوەی سپی (White) دەردەکەوێت ، لەبەرئەوەی ڕوی دەرەوەی بەرپەرچی دەنگەکە زیاتر دەداتەوە ، سەیری وێنەی ژمارە (1)  بکە.
✏ئەگەر شانەیەک بێت پێکهاتەی شلە ماددەی زۆربێت وەک منداڵدان (Uterus) ئەوا بەشێوەی تاریک دەردەکەوێت (Dark) ، دووبارە سەیری وێنەی ژمارە (1) بکە.
✏وێنەی سۆنەر بەشێوەیەکی باش ئیش ناکات لەسەر ناوەندی گاز ، لەبەرئەوە ئەو ئەندامەی کە پڕبێت لە هەوا و گاز وەک سییەکان (Lungs) ئەوا بەشێوەیەکی گشتی بە سۆنەر پشکنین و تشخیصی پێناکرێت.

💥 ئەو نوسین و ژمارانەی لە بەشی سەرەوەی سۆنەردا هەیە ئاماژەیە بۆچی؟
زۆربەی نەخۆشخانەکان و سەنتەرەکانی پشکنینی سۆنەر بۆشاییەک بەکاردێنن لە سەرەوەی وێنەکەدا بۆ چەند مەبەستێک وەک  ناوی کەسەکە و نیشاندانی ژمارەی نەخۆشخانە و چەند داتایەکی دیکە کە ئەمانە هیچ پەیوەندییەکیان نییە بە گرنگی پشکنینەکەوە بۆیە دەتوانین هیچ حسابێکیان بۆ نەکەین و گرنگ نین .