شۆردنی مناڵی ساوا - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 24 أكتوبر 2018

شۆردنی مناڵی ساوا

#هەنگاوەكانی_شۆردنی_كۆرپەی_ساوا

دایكان دەتوانن سوود لەم هەنگاوانەی خوارەوە وەربگرن بۆ شۆردنی كۆرپە ساواكانیان :

1- #پێویسته‌ ئه‌و ژوره‌ی كه‌ منداڵه‌كه‌ی تێدا ده‌شۆیت پله‌ی گه‌رمی مامناوه‌ند بێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمای نه‌بێت.

2- #باشتر وایه‌ منداڵه‌كه‌ت له‌ به‌یانیاندا بشۆیت.

3- #به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به‌ شتنه‌كه‌ی بكه‌یت، هه‌موو پێداویستیه‌كان له‌ حه‌وزی شۆرین و په‌ڕۆیه‌كی لۆكه‌و سابون و شامپۆ و جلوبه‌رگی خاوێن ئاماده‌بێت.

4- #حه‌وزه‌كه‌ به‌ رێژه‌ی 10-12 سم پڕبكه‌ له‌ ئاوی شله‌تێن، كه‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ش به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی پێ بشۆیت و پێویسته‌ ئاوه‌كه‌ش شله‌تێن بێت، چونكه‌ پێستی منداڵ ناسكه‌و به‌رگه‌ی ئاوی گه‌رم ناگرێت.

5- #منداڵه‌كه‌ به‌شێوازێكی پله‌به‌ندی بخه‌ره‌ ئاوه‌كه‌وه‌، واته‌ سه‌ره‌تا قاچی و دواتر جه‌سته‌ی، قۆڵیشت بخه‌ره‌ پشتیه‌وه‌و ده‌ستیشت بۆ سه‌ر سه‌ری.

6- #دواتر منداڵه‌كه‌ له‌ نێو ئاوه‌كه‌دا و به‌ سابون یاخود شامپۆكه‌و له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی په‌ڕۆی لۆكه‌وه‌ بشۆره‌.

7- #دواتر_به‌_ئاوی شله‌تێن منداڵه‌كه‌ بشۆره‌وه‌و سابونه‌كه‌ی لێ بكه‌ره‌وه‌، به‌ڵام له‌م كاته‌دا ده‌بێت به‌ پێوه‌ بیت بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ له‌ده‌ستت نه‌خزێت.

8- #دواتر_منداڵه‌كه‌ له‌ خاولیه‌وه‌ بپێچه‌و به‌ نه‌رمی وشكی بكه‌ره‌وه‌، دواتریش جلوبه‌رگه‌كه‌ی لێبكه‌ره‌وه‌و به‌تانیه‌كی پێدا بده‌ بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی گه‌رم بێته‌وه‌.

9- #گه‌ر_ناووكی وشك نه‌بوبوه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تاكانی له‌دایكبونیدا، نابێت بهێڵیت ته‌ڕ ببێت و باشتره‌ به‌ كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت دایی بپۆشیت

#زانستی_پزیشکی
 #soran_q_m