ڤیتامین B12 - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 30 مايو 2018

ڤیتامین B12

نیشانەكانی كەمی ڤیتامین B12

یەكەم: كەمی ئاسن، ڤیتامین  B12 هۆكارێكە بۆ دروستبوونی كەمی ئاسن لە لەش دا كە ئەمەش زۆر كات لە ئافرەتاندا ڕوو دەدات، بەهۆی سوڕی مانگانەوە یان نەخۆشی ئایدز كە بڕێكی زۆر ئاسن لە لەش دەمژێت دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ڕێژەی ئاسن لە خوێن دا.

دووەم: شەكەتی بەردەوام، نەبوونی ڤیتامین B12 لە لەش دا دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئۆكسجین لە خانەكان، بەمەش هەست بە ماندوویەتی و تەمەڵی دەكەیت، ئەگەر بە درێژایی رۆژ بخەون و ئیسراحەت بكەن، ئەوا هەر هەست بە ماندووبوون و هیلاكی دەكەن.

سێیەم: ئازاری بەهێز، واتە دروستبوونی ئازارێك لە پێیەكاندا كە وەكو پێداچوونی دەرزیەك وایە، یان  سڕبوون و لە دەستدانی هەست كە ئەمەش بە لە تەواوی جەستە ڕوو دەدات و گومان دەكرێت نیشانەیەكی دەماری بێت كە لە ئەنجامی نەبوونی ئۆكسجین لە نێو خانەكانەوە دروست دەبێت.

چوارەم: تووشبوون بە لەبیرچوونەوە، هەموومان هەندێك جار ئەندامێكی خێزانەكەمان هەستی بە بیرهاتنەوەی شتەكانی كەمە واتە تووشی لەبیرچوونەوە دەبێت كە ئەم بیرچوونەوەیەش دەگەڕێتەوە بۆ كەمی ڤیتامین B12 لە لەش دا.

پێنجەم: سەرسوڕان، دەگەڕێتەوە بۆ كەمی ئەم ڤیتامینە لە لەش دا كاتێك زۆر بەخێرایی هەڵدەستینەوە یان بۆ كاتێكی درێژ بەپێوە بوەستین تووشی سەرسوڕان دەبین.

شەشەم: بێهێزی ماسوولكە، زۆرێك لە ئێمە ڕۆژانە بە چەندان كاری ماسولكەیی، ئەركەكانی ڕۆژانەمان جێبەجێ دەكەین،  بە تایبەتی خانمان كە كاتێكی زۆریان دەوێت بۆ ڕێكخستنی كارەكانی رۆژانە، بەڵام لە ماوەیەكی كەمدا تووشی بێتوانایی ماسوولكەكان دەبن و ئەمەش ئازار لە لەش دروست دەكات و هۆكارەكەیشی بۆ كەمی ڤیتامین B12 دەگەڕێتەوە.

حەوتەم: گرفتی خەوتن، وەكو هەستیاریی و ڕووناكی زۆر حەزكردن بە شوێنی تاریك كە ئەمەش بە گرفتێكی باو دادەنرێت كە هۆكارەكەی كەمی ڤیتامین B12 نەك تەنیا لە تەمەنی پیریدا ڕوو دەدات، بەڵكوو ئەو دیاردەیە هیچ پێوەندییەكی بە تەمەنەوە نییە كە دەتوانێت زیانەكانی بگوازرێتەوە بۆ دەمارەكانی لەش.

وێنه‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامین B22 له‌ كۆمێنته‌


 ان