هەندێ نیشانەی نەخۆشی لە مناڵاندا - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الخميس، 31 مايو 2018

هەندێ نیشانەی نەخۆشی لە مناڵاندا

ئەم 11 نیشانەی نەخۆشییانەی منداڵەكەت بە كەم سەیر مەكە

بەهۆی لاوازیی كۆئەندامی بەرگرییانەوە، منداڵان زۆرتر لە گەورەكان نەخۆش دەكەون

منداڵان زیاتر لە كەسانی پێگەیشتوو نەخۆشدەكەون و كاتێك نەخۆشیش دەكەون مەترسییەكی زۆرتریان لەسەرە لەچاو گەورەكان. بەڵام هەموو كات نەخۆشكەوتنی منداڵ ترسناك نییە.

ئەم نیشانانە ئەگەر لە منداڵێكی نەخۆشدا هەبوون، دەبێت پزیشكیان لێ‌ ئاگادار بكرێتەوە:

1-گریانی نائاسایی: زۆر بە دەنگی بەرز، یان بە بەردەوامیی
2-كەمبوونەوەی چالاكیی جەستە و شل و شێواوییەكی نائاسایی
3-دەرپەڕینی مەڵاشووی پێشی سەر
4-رەقبوونی مل
5-نەخواردنەوەی شلەمەنیی بۆ 8 كاژێر
6-پلەی گەرمیی لەسەرو 38 پلەی سەدی
7-كالبوونەوە یان شینبوونەوەی پێست
8-سەخت هەناسەدان، یان نركە نرك لەكاتی هەناسەدان
9-گێژبوون و خەواڵووبوونی نائاسایی
10-پەیدابوونی پەڵەی سوور-ئەرخەوانیی لەسەر پێست
11-رشانەوەی بەردەوام یان رەنگ سەوز