بەشێکی زۆری منداڵان ڕووبەڕووی هەوکردنی ئەندامی زاوزێ و نێوانی رانەکانیان دەبنەوە، بەهۆی هەڵگرتنی دایبیەوە، چونکە پێستی منداڵان زۆر هەستیار و ناسکە و بە ئاسانترین شت تووشی برین و خوروو سوربوونەوە و بەکتریا و میکرۆب و هەوکردن دەبێت.
بەهۆی ئەوەی دایبی قەپاتە و ڕێگە لە چوونەژوورەوەی هەوا دەگرێت، لەهەمانکاتدا ئەو منداڵە پیسای و میز فڕێ دەدات ئەمەش کارلێک دەکات و دەبێتە هۆی هەوکردن و سووربوونەوە.
چۆن دایکان ڕێگە لە هەوکردنی پێستی منداڵەکانیان دەگرن بەهۆی دایبیەوە؟
پێویستە دایکان هەوڵبدەن پێستی منداڵەکەیان وشک نەبێتەوە و پێکهاتەی کرێمی تایبەتی بۆ بەکاربهێنن.
دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی سابون و کلێنسی تەڕ، چونکە هۆکارێکی ترە بۆ هەوکردن و سووربوونەوە، هەوڵبدە تەنها بە ئاو ئەو بەشانەی بشۆ.
خێرا گۆڕینی دایبی منداڵەکەت، هەوڵبدە ماوەی نێوان گۆڕینی دایبیەکان کەم بێت.
هەوڵبدە ڕۆژانە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێت بێ دایبی بێت، بۆ ئەوەی هەوا بیدات لەو بەشەی پێست.
لەبەرنەکردنی پۆشاکی نایلۆن و مادەی خراپ، لەهەمانکاتدا هەوڵبدە قەبارەی دایبیەکە گەورە بێت و تەسک و بچوک نەبێت.
ئەگەر منداڵەکەت پێستی بەرەو سووربوونەوە و هەوکردن ڕۆیشت، کرێمی دژە هەوکردنی بە پرسیاری پزیشک بۆ بەکاربهێنە، وەک کرێمی "زەنک ئۆکسید" .