زانیاری - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الخميس، 10 مايو 2018

زانیاری

تکایە ئاگاداربن!

پێش بەکارهێنانی دەرمان یان خەنەی موو ڕەشکردنەوە بەتایبەت بۆ مووی سەر، پێویستە لەسەر ڕووبەرێکی کەمی پێست تاقیبکرێتەوە، چونکە لە هەندێک کەسدا دەبێتە هۆی هەستیاریەکی تووند کە بە سوربوونەوەو خوران و ئاوسان و برین دەردەکەوێت.

ئەوەی لە وێنەکەدا دیارە کە دەوری چاوی ئاوساوە، بەهۆی بەکارهێنانی خەنەی موو ڕەشکردنەوە بۆ سەری دروست بووە. وە چەندین کەسی تریش کە تووشی هەمان هەستیاری بوون.

بە هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک.

دکتۆر/ مقداد حسن فقێ
پسپۆری نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری و لەیزەر.