شیکاریی (HCVڤایرۆسی جگه ر):
ڤایرۆسی جگەری جۆری(HCV) یەکێک لە بڵاووترین ڤایرۆسەکان لە جیهاندا، نزیکەی ٣.٣٪ (دووسەد ملیۆن) لە دانیشتوانی جیهان هەڵگری ئەم ڤایرۆسەن، کە دەبێتە هۆی هەوکردنی جگەر و تێکدان و لەکارخستنی خانەکانی جگەر، هیچ ڤاکسینێک (Vaccine) بۆ ڤایرۆسی جگەری جۆری (HCV) تا ئێستا بەکارناهێنرێت.
لەکاتی سەردان کردنی کلینیکی پزیشکی ددان یان ئەنجامدانی نەشتەرگەری.. هتد، پێویست بە ئەنجامدانی شیکاری ڤایرۆسەکانی (HCV)(HBS)(HIV) دەکات، لە تاقیگەکاندا سەرەتا شیکاری دژە تەن(Antibody) بۆ ڤایرۆسەکە ئەنجام دەدرێت، لەکاتی دەرچوونی ئەنجامی پۆزەتیڤ (Positive) بۆ ڤایرۆسی جگەری جۆری (HCV) پێویستە ڕاستەوخۆ شیکاری ((HCV RNA(Quantitative) بۆ ڤایرۆسەکە و پاشان شیکاریی جینۆتایپین (Genotyping) بۆ
ڤایرۆسەکە ئەنجام بدرێت.
#تاقیگه_ی
ساڕێژ