لە زۆربەی باڕازارو دوکان و سەرشەقامەکانی کوردستان شووتی فرۆشەکان چەقۆیەکیان داناوە بۆ گەرم کردنی بازاڕی خۆیان بەڕووی کڕیاران لەکاتی بەشەرت فرۆشتنی شووتیەکانیان بەوچەقۆیەی دایان ناوە پارچەیەك لەشووتیەکە لێدەکەنەوە تا ڕەنگ و تامەکەی دەربکەوێ..........
لەکاتی لێدانی چەقۆ لەشووتی بەهۆی ئەو ئاوە شرینەی کەبەر چەقۆکە دەکەوێ زۆری بەکتریاو میکرۆبەکان و مێش و مەگەز لەسەر چەقۆکە کۆ دەبنەوە و پیس دەبێ، یان توێکڵی شووتی ڕووی دەرەوەی پیس بووە بەهۆی دەرمانی دژە مێروو یان پەین کردنی لەکاتی ڕواندنی وەیا لەکاتی گواستنەوەو هەڵگرتنی ئاڵوگۆڕی و کڕین و فرۆشتنی وە لەکاتی فرۆشتنی نەشووتیەکە پاک دەکرێتەوە نەچەقۆکەش دەشورێ.
بێ گومان ئەمەش وادەکات هەرچی میکڕۆب و بەکتریاو پیسی هەیە لەگەڵ بەکارهێنانی ئەم چەقۆیە بچێتە ژوورەوەو بەر شووتیەکە دەکەوێ.
لەوکاتەش مەترسی لەسەر تەندروست بوونی شووتیەکەو هەم خواردنی دروست دەبێت.
بۆیەش زۆربەی جار لەکاتی خواردنی دا تووشی زگ چوون و زگ ئێشەمان دەکات.
بۆیە وا باشترە گەر شوتیمان کڕی چەقۆی لێنەدەین