&&&& چه‌ند سوودێکی تازه‌ی ڤیتامین دی ( D ) :
&&&& به ڤیتامین دی ( D ) خۆت له‌م نه‌خۆشیانه بپارێزه :
&&&& ڕێژه‌ی ئاسایی ڤیتامین دی ( D ) له خوێن دا :
---- سووده‌کانی ڤیتامین دی ( D ) گه‌لێک زۆرن و به‌رده‌وام باسیان لێ ده‌کرێت : به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه زانستی یه‌کان له‌م ساڵانه‌ی ڕابردوودا کۆکن له سه‌ر ئه‌وه‌ی بوونی ڕێژه‌ی ئاسایی ڤیتامین دی ( D ) له خوێن دا یارمه‌تی پاراستنی مرۆڤ ده‌دات له تووش بوون به کۆمه‌ڵێک نه‌خۆشی ۰
&&&& ڤیتامین دی( D ) گرنگه بۆ خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشیانه :
۱ --- نه‌خۆشی شه‌کره جۆری دووه‌م که باوترین جۆره ۰
۲ --- خه‌مۆکی ۰
۳ --- نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و ته‌سک بوونه‌وه‌ی بۆریه‌کانی دڵ و جه‌ڵته ۰
٤ --- نه‌خۆشی بیرکوڵی و ئه‌لزه‌هایمه‌ر ۰
٥ --- بێهیزی و پوکانه‌وه‌ی ماسوولکه‌کان و ته‌شه‌نجی ماسولکه ۰
٦ ---زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی ۰
۷ --- نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و ئێسکه نه‌رمه ۰
&&&& بڕی پێویست له ڤیتامین دی ( D ) به گوێره‌ی ته‌مه‌ن :
ــــ له یه‌ک ساڵ که‌متر ( 400 IU )
ــــ یه‌ک ساڵ تا ۱۳ ساڵ ( 600 IU )
ــــ ۱٤ ساڵ تا ۱۸ ساڵ ( 600 IU )
ــــ ۱۹ ساڵ تا ۷۰ ساڵ ( 600 IU )
ــــ سه‌روو ۷۱ ساڵ ( 800 IU )
ــــ خانمانی سکپڕ و شیرده‌ر ( 600 IU )
&&&& ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان ڤیتامین دی ( D ) که‌مه یان کێشیان زۆره یان هه‌ندێک نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه یان هه‌ندێک ده‌رمان به‌کار ئه‌هێنن پێویستیان به بڕی زیاتره ڕۆژانه ۰
&&&& ڕێژه‌ی ئاسایی ڤیتامین دی ( D ) له خوێن دا :
ــــ حاڵه‌تی که‌می ڤیتامین دی ( D ) ( که‌متر له )
ــــ ڕێژه‌ی که‌متر له پێویستی له‌ش ( 15 ng )
ــــ ڕێژه‌ی ئاسایی ( 25 --50)
ــــ ڕێژه‌ی زۆر باش ( 50--- 100 )
ــــ ڕێژه‌ی زۆر به‌رز و ژه‌هراوی ( > 125---150 )
&&&& گرنگترین سه‌رچاوه‌ی ڤیتامین دی ( D ) :
----تیشکی خۆر ؛ ڕۆژانه ( ۱٥ ـــ ۳۰ ده‌قیقه )، باشترین کات له نێوان کاتژمێر ( ۹ ـــ ۱۰ به‌یانی ) ۰
--- ماسی سه‌لموون و سه‌ردین و ماکڕیڵ ، قارچک ، زه‌ردێنه‌ی هێلکه ، گۆشت ،هه‌ندێ خواردنی ئاماده‌کراو که
بڕی زیاتر ڤیتامین دی ( D ) تێ کراوه وه‌ک هه‌ندێک جۆری شیری وشک ، کۆکۆپۆکس ؛ به‌ڵام زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی کوردستان بڕی که‌م ڤیتامین دی ( D ) له خۆراکیان دایه ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی