باڵا کورتی - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 6 يونيو 2018

باڵا کورتی

&&&& ئه‌گه‌ر مناڵه‌که‌ت کورته‌ باڵا بوو : چی ده‌که‌یت :
&&&& ئایا له‌ کام ته‌مه‌ن گه‌شه‌ی باڵا ده‌وه‌ستێت :
&&&& ئه‌و ده‌رمانانه‌ی باڵا زیاد ده‌که‌ن ؛ کامانه‌ن :
---- وه‌ستانی گه‌شه‌ی باڵای مناڵ و مێردمناڵان و کورتی باڵا بابه‌تێکی هه‌ستیاره‌ و کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستی یه‌ و ده‌رنجامی خراپی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌ له‌ ڕووی ده‌روونی و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ مناڵ و خانه‌واده‌که‌ی به‌ تایبه‌ت له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشنه‌که‌وتووی وه‌ک کوردستان ۰ 
&&&& گرنگترین ڕێنمیایی پزیشکی ئه‌گه‌ر هه‌ستت کرد مناڵه‌که‌ت گه‌شه‌ی باڵای وه‌ستاوه‌ یان کورته‌ باڵایه‌ : 
۱ ـــ  کورتی باڵا یان کورته‌ باڵایی به‌وه‌ پێناسه‌ ده‌کرێت که‌ باڵایی مرۆڤ که‌متر بێت له‌ باڵای ئاسایی به‌ گوێره‌ی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز و کێش و ده‌توانرێت ده‌ستنیشان بکرێت کاتێ مناڵی که‌متر بێت به‌گوێره‌ی چارتی گه‌شه‌ی مناڵ ۰ باڵای مرۆڤ له‌ ته‌مه‌نی ( ۲٥ ساڵ ) ده‌وه‌ستێت به‌ڵام زۆرینه‌ی کچان له‌ ( ۱۷ ساڵ و نیو ) و کوڕان له‌ ( ۱۸ ساڵ ) دا گه‌شه‌ی باڵایان ئه‌وه‌ستێت ۰ 
۲ ـــ باڵای هه‌موو که‌سێک  کاریگه‌ری بۆماوه‌یی له‌سه‌ره‌ و  پزیشک ده‌توانێت به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی باڵای چاوه‌ڕوانکراو و ئاسایی ئه‌و که‌سه‌له‌ کاتی پێگه‌شتتن دا به‌ چه‌ند هاوکێشه‌یه‌ک ده‌ست نیشان بکات که‌ پشت به‌ باڵای باوک و دایکی مناڵه‌که‌ ده‌به‌ستێت .
۳ ـــ پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشک بکات بۆ ده‌ست نیشانکردنی هۆکاری کورتی باڵا و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌گه‌ر بکرێت ۰ 
٤ ـــ ئه‌و فه‌حسانه‌ی پێویسته‌ بکرێن ؛ گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن :
----- فه‌حسی هۆرمۆنی گه‌شه‌ که‌ پیویسته‌ دوو جار خوێن وه‌ربگێرێت که‌ یه‌ک سه‌عات له‌ نێوانیان دابێت له‌گه‌ڵ هۆرمۆنی گه‌شه‌ی له‌ ئه‌نسۆلین چوو . 
---- فه‌حسی غوده‌ی ده‌ره‌قی
---- فه‌حسی ڤیتامین دی 
---- تیشکی ئێسک بۆ ده‌ستی چه‌پ 
---- فه‌حسی تر به‌ گوێره‌ی حاڵه‌تی مناڵه‌که‌ ئه‌گه‌ر پێویست بکات و پزیشک بڕیاڕ ده‌دات ۰ 
&&&& ئه‌و ده‌رمانانه‌ی باڵا زیاد ده‌که‌ن۰ 
--- ته‌نها ده‌رمانی دانپیانراو تا ئێستا ته‌نها هۆرمۆنی گه‌شه‌یه‌ له‌ ڕێگه‌ی ده‌رزیه‌یه‌ ؛ هه‌روه‌ها   حه‌پ و قه‌تره‌ و سپرای هه‌یه‌ بۆ زیاد کردنی له‌ ڕێگه‌ی له‌شی مرۆڤه‌که‌وه‌ ۰ 
--- ڕۆژانه‌ ڕیکلامی جیاواز بۆ ده‌رمانی هه‌مه‌جۆر ده‌کرێت له‌گه‌ڵ به‌ڵێنی زیاد کردنی باڵاوه‌ ؛
ــــ خودی شه‌خسی خۆم هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی زانستیم نه‌دیووه‌ له‌ سه‌ریان  و له‌ وڵاته‌ پێشکه‌وتووه‌کان پزیشکه‌کان به‌کاری ناهێنن و ڕێگه‌ پێنه‌درواوه‌ ۰ 
ـــ ئه‌گه‌ر ویستت ئه‌و ده‌رمانانه‌ تاقی بکه‌یته‌وه‌ ؛ هه‌قی خۆته‌ به‌ڵام باشتره‌  پێش به‌کار هێنانی ئه‌م خاڵانه‌ت له‌ بیر نه‌چێت :
 ۱ ـــ پێش به‌کارهێنان سه‌یری مێژووی به‌سه‌ر چوونی ده‌رمانه‌که‌ بکه‌ ؛ بزانه‌ ئێکسپایه‌ر نه‌بووه‌ ۰ 
۲ ـــ سه‌یری ناوی پێکهاتووه‌کانی ناو ده‌رمانه‌که‌ بکه‌ ؛ ئه‌گه‌ر ناوێکی نه‌ناسراوی تێدا بوو له‌ ئه‌نته‌رنێت بگه‌ڕێ به‌ دوای دا ۰ 
۳ ــ به‌ ته‌له‌فۆن و له‌ ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ مه‌ی کڕه‌ ؛ خۆت بچۆ شوێنه‌که‌ ببینه‌ یان که‌سێکی نزیکت بنێره‌ ۰ 
٤ ــ پرسیاریان لێ بکه‌ ؛ ئایا پزیشکی پسپۆڕ یان پزیشکی ده‌رمانسازی لێ یه‌ و ده‌رمانخانه‌ی ڕێگه‌ پێداراویان هه‌یه‌۰ 
٥ ـــ بپرسه‌ ئایا   ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ نه‌خۆشی هه‌یه‌ و له‌ کاتی توشبوون به‌ نه‌خۆشی ؛ ئایا چۆن قه‌ره‌بووت ئه‌که‌نه‌وه‌ ۰ 
٦ ــ گژوگیا و ده‌رمانی ڕووه‌کی مه‌رج نیه‌ سه‌لامه‌ت و بێ زیان بێت و بۆ هه‌موو که‌سێک گونجاو بێت ۰ 
----  پێشتر به‌ دوو به‌ش گرنگترین هۆکاره‌کانی کورتی باڵا و شێوازی چاره‌سه‌رکردنیم بڵاو کردتۆته‌وه‌ له‌م په‌یجه‌دا ئه‌توانیت بیخوێنیته‌وه‌ ۰ 
دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی 
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی