(((سوتانەوەی منداڵ وچارەسەر)))
پاراستنی منداڵ لە سوتانەوە
چۆن چارەسەر ئەكریت وهۆكاری چیە؟
١- ئاڵوگۆرکردنی دایبی بەشێوەیەکی بەردەوام
٢- پاککردنەوەی شوێنی دایبی بە ئاوی شلەتێن لەگەڵ هەردایبی گۆرینێکدا .
٣- وشککردنەوەی شوێنی دایبی بە شتێکی نەرم یان هەوا.
٤-بەکار نەهێنانی دایبی زۆر بچوک، چونکە دەبێتە رێگر بۆ هەوا گۆڕکێ و زیاتر توشی سوتانەوەی دەکات.
٥- هەوڵبدە کاتێکی زۆر تەرخان بکەیت بۆ منداڵەکە بۆ ئەوەی کاتێکی زۆر بەبێ دایبی بسورێتەوە .
٦- بەکارهێنانی مەرهەم بەشیوەیەکی رێکوپێک بەتایبەت هەردوو مەرهەمی زینک و پەترۆلیەم .
٧- لەدوای گۆرینی دایبی بەجوانی دەستەکانت بشۆ بۆ ئەوەی ئەگەر
هەوکردن هەبوو بۆت نەگوازرێتەوە.
چەندین ھۆکارێكی تر بۆ سوتانەوەی منداڵ
١-بەرزی پلەی گەرما
٢-جوڵەی زۆر
٣-خراپی جۆری دایبی
٤- سکچون و زۆر دانیشتن
چەندین ھۆکاری تر ، جگەلە
حەساسیەتی پێست و ئەگزیما و سوربونی ڕەنگی پێست
بەهیوای سود و زانیاری گەیاندن