#بزانە تاکو #دەم و #ددانەکانمان تووشی #نەخۆشی نەبن و #سەلامەت بن و #چۆن ئاگاداریان #بین لەم #مانگەدا، #پزیشکێکی ددان #چۆن رێنمایی #رۆژووانان دەکات.
لەمانگی #رەمەزانی پیرۆزدا، ئەو کەسانەی بەرۆژوو دەبن پێویستە زیاتر گرنگی بەدەم و ددانیان بدەن بەجۆرێك كەمتر نەبێت لەرۆژانی پێشی مانگی رەمەزان، چونكە لەکاتی رۆژووگرتندا ناوپۆشی دەم بەهۆی لینجبوونەوە و كەمی دەردانی لیك لە(لیكەڕژێنەكان) تووشی وشكبوونەوە دەبێت.
بۆ پێدانی رێنمایی و زانیاری زیاتر بەهاوڵاتیان لەوبارەیەوە دکتۆر (کاوە ئەکرەم سەنگاوی) پزیشکی پسپۆری ددان بۆ بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ دەدوێت.
ئەو #پزیشکە پسپۆرە باسی گرنگی و پاراستنی دەم وددان دەکات لەمانگی رەمەزاندا کەبەهۆی رۆژووگرتن و نەخوارندنی خواردن و خواردنەوە، دەردانی لیکی ناودەم کەمدەبێتەوە کە "پاكرنەوەو شۆرینەوە و بەردەوام شێداركردنی ناو دەم و لەناوبردنی بەكتریای زیانبەخش" بەیەكێك لە ئەركە گرنکەکانی لیك دادەنرێت ،كەمبوونەوەی لیكیش دەبێتە هۆی وشكبوونەوە و گەشەكردنی بەشێك لە بەكتریا، ئەمەش بۆنی هەناسەی كەسی رۆژووان ناخۆش دەكات و هەندێ جاریش وشكبوونەوەكە سەردەكێشێت بۆ (إلتهاب) هەوکردنی پووك.
#دکتۆر (کاوە ئەکرەم) رێنمایی هاوڵاتیان و كەسی رۆژووان دەکات کەتاکو دەم و ددانیان پارێزراو سەلامەت بێت بەشێوەیەكی تەندروست پێویستە لەكاتی رۆژووگرتندا ڕەچاوی ئەم چەند خاڵەی لای خوارەوە بکەن :-
#یەک - شۆرینی دەم و ددان بە فلچەو هەویری ددان لە دوای پارشێوان و نانی ئێواران :-
شۆردنی دەم و ددان لەو دوو كاتەدا لە مانگی رەمەزاندا زۆر گرنگە بۆ تەندروستی دەم و ددان كە رێگر دەبن لەگەشەكردنی بەكتریایی زیانبەخشی ناو دەم.
ئەگەر بتوانرێ نیوەڕوانیش جارێك دەم و ددانی بشورێ بۆ خۆشكردنی هەناسەی دەم باشترە.
#دوو - بەكارهێنانی (دەزووی تایبەتی ددان) بۆ پاكردنەوەی پاشـماوەی خۆراك لە نێوان ددانەكاندا بە تایبەت دوای پارشێوان:-
دوای دەم و دان شۆردن بە فڵچە و هەویری ددان، پێویستە دەزوی ددان بەكاربهێنرێت بۆ پاكردنەوەی پاشماوەی خۆراك لە نێوان ددانەكاندا، مانەوەی ئەم پاشماوە خۆراكیانە لە نێوان ددانەكاندا بە درژایی رۆژ هەناسە و بۆنی دەمی رۆژووان ناخۆش دەكات، دەزووی ددانیش وەكو (فلچە و مەعجوون)ی ددان پێویستە.
#سێیەم - بەكارهێنانی ئەو گیراوە پزیشكانەی كەلەناو دەم وەردەدرێت و ناو دەم و ددان پاك دەكاتەوە لە بەكتریای زیانبەخش.
#چوارەم - هەوڵبدرێت رۆژانە ئاو لەناودەم وەربدرێت بۆ هێشتنەوەی شێداری ناو دەم و وشك نەبونەوەی، بەتایبەت لە دوای دەست نوێژەكان.
#پێنجەم - بەربانگ نەکردن بەپاقلاوە و جۆرەكانی تری شیرینی، چونكە زیانبەخشن بۆ ددانەكان، لەبری ئەوە خورما بەكاربهێنرێ، چونكە دەوڵەمەندە بەمادەی "فلۆراید" كە بۆ ددان سودبەخشە.
#شەشەم - زیادكردنی خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی لەدوای بەربانگ ،هەروەها ئەو میوانەی رێژەیەکی باش ئاویان تێدایە وەك (شوتی و كاڵەك) بۆ جێگرتنەوەی شلەی ونبووی جەستە و ناوی دەم.
بۆیە پێویستە بەردەوام هەموو کات نەک تەنها لەم مانگەدا بەڵکو دوای مانگی رەمەزانیش ئاگامان لەسەلامەتی دەم وددانەکان بێت و چاودێری بکەین ،چونکە جگەلەوەی کەبەسەرچاوەی چێژ لەخواردنەکان دادەنرێت و سیمایەکی جوان بەمرۆڤ دەدات ،هاوکات پەیوەندی راستەوخۆشی هەیە بەتەندروستی هەموو لایەکمانەوە.