ئیفلیجی قۆڵۆن(شلل قولون) :
ناوە زانستیەکەی Hirschsprungs disease
نەخۆشیەکی درێژخانە لە هەر (٥۰۰۰)منداڵێک یەکیان تووش دەبێت،لە کوڕ زیاتر دەردەکەوێت بە ڕێژەی ٤:۱
هۆکار:
حاڵەتێکی زکماکیە
بەشێکی ڕیخۆڵە لەکاردەکەوێت بە هۆی نەبوونی خانە دەماری تایبەت بە جووڵەی ڕیخۆڵە (ganglion cell)
ئەم بەشەی ڕیخۆڵە لە کرژبوونی بەردەوام دەبێت ،ناتوانێت پاڵ بە پیساییەوە بنێت و کۆدەبێتەوە
نیشانەکان :
آ- تەمەنی دوای لە دایک بوون :
۱. دەرنەچوون یان دواکەوتنی ئەو پیساییە ڕەشەی (meconium(کە هەموو منداڵێک لە ماوەی ۲٤ تا ٤٨ سەعات دوای لە دایک بوون دەری دەدات
۲.ڕشانەوەی سەوز یان زەرد
۳.ئاوسان و گەورەبوونی سک
ب- تەمەنی گەورەتر
۱.قەبزی (دەرنەچوونی پیسایی) بەردەوام
۲.ئاوسان و گەورەبوونی سک
۳.لاوازبوون و دواکەوتنی گەشە
دەستنیشان کردن:
۱.پرسیارکردنی تەواوی نیشانەکان و پشکنینی لەلایەن پزیشکی پسپۆر
۲.وێنەی تیشکی ڕەنگاوڕەنگ ( barium enema)
۳.وەرگرتنی پارچەیەکی بچووک له رێکە(مستقیم) بۆ پشکنینی شانەیی(فحص الانسجة)
چارەسەرکردن :
لەڕێگای نەشتەرگەری دەبێت بە لابردنی ئەو بەشەی ڕیخۆڵە کە لە کارکەوتووە .