زیانەکانی مەشروب - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 6 مايو 2018

زیانەکانی مەشروب

🍾🥂🍻🍺
 کاریگەری خواردنەوە کحولیەکان لەسەر ئەندامەکانی لەش ، شایەنی خوێندنەوەیە 

- بەکار ھێنانی مەشروب و خواردنەوە کحولیەکان کار دەکاتە سەر سیستەمی خوێن کەپێک دێت لە , خوێن ، سپڵ ، جگەر و مۆخی ئێسک کە دەبێتە ھۆی کەم خوێنی ( anemia -ئەنیمیا ) .
- خواردنەوەی بەردەوامی مادە کحولیەکان ھۆکاری سەرەکی توشبوونە بە نەخۆشیە شێرچەنجەیەکان ، لەشی ئێمە ئەو مادە کحولیەی دەیخۆینەوە دەی گۆڕێت بۆ مادەی ئەسیتالیھید کە ناسراوە بە کارسینۆجین ( کارسینۆجین ' ئەو ماددەیە کە دەبێتە ھۆی شێرپەنجە ) ، خواردنەوە کحولیەکان زیاتر دەبێتە ھۆی شێرپەنجە لەم شوێنانەی لەشدا ( دەم ، گەروو ، قوڕگ ، بۆری خۆراک ، جگەر ، مەمک ، سیستەمی ھەرس و کۆم ) . وە خواردنەوەی مەشروب و کێشانی جگەرە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زۆر بەرز دەکاتەوە .
- بەردەوام بوون لەسەر خواردنەوە کحولیەکان کار دەکاتە سەر دڵ و دەبێتە ھۆی نەخۆشیەکانی دڵ  ، جەڵدەی مێشک و بەرزبوونی زەختی خوێن  خواردنەوەی ماددە کحولیەکان دەبێتە ھۆی بەرز بوونەوەی ڕێژەی چەوری خوێن کە سەرچاوەی سەرەکی نەخۆشیەکانی دڵە ، وەھەروەھا دەبێتە ھۆی حاڵەتی(cardiomyopathy-کاردیۆمایاپاسی) لاوازبوونی ماسولکەکانی دڵ و ناڕێکی لێدانەکانی دڵ و ڤێنتریکڵ فیبریلەیشن .
- بەردەوامی لە خواردنەوەی ماددە کحولیەکان دەبێتەوە ھۆی زیان گەیاندن بە جگەر وەک ئاوسان ، سوربوونەوە ، بریندار بوون و نەخۆشیەکانی جگەر ، بەتایبەتی نەخۆشی( سیرۆسس -cirrhosis - بە ئیسفنج بوونی جگەر ) کە ئیتر جگەر ناتوانێت بەباشی ئیش و فرمانەکانی جێبەجێ بکات .
- خواردنەوە کحولیەکان کار دەکاتە سەر بەشەکانی مێشک و دەبێتە ھۆی نەخۆشیەکانی مێشک جەڵدەی مێشک و ناتەوای لە مێشک وەک ( زوو لەبیر چونەوە، نەتوانینی بڕیاردان ، قورسی بڕیاردان .
- خواردنەوەی ماددە کحولیەکان دەبێتە ھۆی توشبوون بە خەمۆکی بەردەوام ، وەکاتێک ڕوبەڕوی کێشەیەک دەبنەوە ڕاستەوخۆ پەنادەبە بۆ خواردنەوەی مەشروب وازانن ئەمە ئاسودەیان ئەکات بەڵام ئاگاداری ئەوە نین کە نەخۆشی خەمۆکیان گرتوە .
- خواردنەوە کحولیەکان دەبنە ھۆی توشبوون بە پەرکەم و فێ کە ھەڕەشە لە ژیانی کەسەکە دەکات ، وە ئەگەر کەسەکە پێشتر ھیچ کامێک لەم حاڵەتانەی نەبوبێت ئەوا لە ئەگەری خواردنەوە بڕێکی زۆری کحول ئەگەری توشبوونی لە پڕی بە فێ و پەرکەم زۆر بەرزە .
- خواردنەوەی ماددە کحولیەکان دەبێتە ھۆی جۆرێک لە ڕۆماتیزمە کە دەبێتەوە ھۆی دروستبوون و پێکھاتنی ماددەی کریستاڵی لە نێوان جومگەکان بەتایبەتی جەمگەکانی پەنجەکانی قاچ و وە زۆر بە ئازارە ، وە ئەگەر کەسەکە خۆێ پێشتر ئەم حاڵەتەی ھەبوبێت ئەوا بە خواردنەوەی مەشروب ئازارەکەی زۆر زیاد دەکات و نیشانەکانی قورستر دەبن ، وە بیرە لە جۆرەکانی تری کحول زیاتر دەبێتە ھۆی ئەم حاڵەتە .
- خواردنەوە کحولیەکان کار دەکەنە سەر گەدەو دەبێتە ھۆی بریندار بوون و توشبوون بە قرحەی گەدە ، وە سکچوون ، ئازار ، ڕشانەوە، ھتد.....
- خواردنەوەی ماددە کحولیەکان دەبێتە ھۆی تەشبوون بە بەرزی زەختی بەردەوام کە ئەمیش دەبێتە ھۆی توشبوون بە جەلدەو نەخۆشیەکانی تری دڵ .
- خواردنەوەی ماددە کحولیەکان کار دەکاتە سەر بەرگری لەش و لاوازی دەکات وا لە لەش دەکات کە بەرگەی نەخۆشیە سوکەکانیش نەگرێت ، وە ئاسان نەخۆشی بۆ بگوازرێتەوە ، بەردەوامی لە خواردنەوە کحولیەکان ئەگەری توشبوون بە سیلی سی بەرز دەکاتەوە بەھۆی لاوازبوونی کۆئەندامی بەرگری ، ئەگەر ئەمرۆ ماددەی کحولیت خواردبێتەوە ئەوا بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر دوای خواردنەوەکە بەرگری لەش لە لاوازترین باردا دەبێت .
- خواردنەوەی ماددە کحولیەکان دەبێتە ھۆی تێکچونی دەمارەکان و زیان گەیاندن بە ناوەندە کۆئەندامی دەمار .
- خواردنەوە کحولیەکان دەبێتە ھۆی تێکچونی پەنکریاس و توشبوون بە ھەوکردنی پەنکریاس و توشبوون بە نەخۆشی شەکرە .
- خواردنەوە کحولیەکان دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە کوچیلەکان و کاریان لاواز دەکات و توانای گورچیلە بۆ پاڵاوتنی و پاککردنەوەی خوێن کەم دەکاتەوە ، دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی زەخت .
- خواردنەوە کحولیەکان کار دەکاتە سەر سیستەمی زۆربوون دەبێتە ھۆی نەزۆکی و لاواز بوونی توانای سێکسی .
- خواردنەوە کحولیەکان کار دەکاتە سەر چاو و بینای کەم دەکاتەوە و دەبێتە ھۆی نەخۆشیەکانی چاو .