هەڵامەت - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 9 ديسمبر 2018

هەڵامەت

چۆن خۆت لە نەخۆشییەکانی وەرزی سەرما دەپارێزیت

کۆکە و هەڵامەت لە نەخۆشییە زۆر باوەکانی وەرزی پایز و زستانن، توشبوون بەم نەخۆشیانەش لەرڕێێ چەندین جۆری ڤایرۆسەوە دەبن، گواستنەوەی ئەو ڤایرۆسەش بۆ کەسێکی ساغ لەڕێی هەڵمژینی ئەو دڵۆپە هەوایانەوە دەبێت کە پیس بوون بە ڤایرۆسەکە بەهۆی پژمین یان کۆکینی کەسێکی توشبووەوە، وە یان لە ڕێگەی دەست لیدانی شوێنیکی پیسبوو بە ڤایرۆسەکە.

نیشانەکانی سەرما و هەڵامەت:
نیشانە باوەکانی ئەم نەخۆشیانە، ڕانەگرتن یان داخرانی راڕەوی لووت، قوڕگ ئێشە، پژمین و کۆکین، هەروەها سەر ئێشەو بوونی تایەکی مامناوەندە، بەڵام لەباری گران بوونی نەخۆشییەکەدا بەگشتی تاکە زیاد دەبێت، هەروەها هەستکردن بە سەرمایەکی زۆر و بەدوایدا ئارەق کردنەوە، هەروەها بوونی ئازار و هەستکردن بە ماندووی. 
بۆچی توشی سەرما و هەڵامەت دەبین؟
سەرماو هەڵامەت کاریگەری چەندین جۆری ڤایرۆسن لەسەر لەشمان، کە بە شێوەیەکی ئاسایی لەناو هەوادا بڵاون و کاتێک لەشمان دەبێتە ژینگەیەکی لەبار بۆیان، چالاک دەبن، وەیان کاتێک کەسێکی توشبوو بە ڤایرۆسەکە لەڕیگەی پژمین یان کۆکینەوە ڤایرۆسەکە دەکاتە هەواوە و ئێمەش لە ڕێی هەناسەدان یان دەسلیدانی شوێنێکەوە کە ڤارۆسەکەی پێوەیە دەبینە هەڵگری نەخۆشییەکە.
زۆرترین کاریگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکەش لە کاتێکدایە کە کۆئەندامی بەرگری لەشمان لاواز دەبێت بەهۆی ماندووی، بوونی پەستان،کەمی خۆراک و ناچالاکی کاری هەرسکردن هەروەها وەرزش نەکردن و جگەرە خواردن.
بەپێێ لێکۆڵینەوەی یەکێک لە زانکۆکانی وڵاتی چین، کاریگەری توشبوون بە نەخۆشییەکە زیاد دەکات لە باری قەبزبوون و باش کارنەکردنی کۆئەندامی هەرس.
ئەگەر توشبوویت چۆن چارەسەری دەکەیت
ساڵانە بە بیلیۆنەها دۆلار سەرف دەکرێت لە پێناو ڕێگرتن لە توشبوون بە نەخۆشی سەرما و هەڵامەت.
گەر تۆ دەتەوێ ئەزمونی شتێکی جیاوز بکەیت، ئەمانەی خوارەوە چەن چارەسەرێکی ئاسایین، تاقیان بەکەرەوە، ئەنجامەکەی دەبینیت.
١- بڕێکی باش لە تەڕەپیاز یان سیر: ئەم ڕوەکانە تایبەت مەندێتیەکی بەهێزی شەڕکردنیان دژی نەخۆشی سەرما هەیە، دەتوانی ئەو شوربا ڕوەکییە نوێیانە بخۆیت کە تەڕەپیاز یان سیریان تێدایە، ڕەنگە وات لێبکات ئارەق بکەیتەوە، بەڵام یەکسەر خۆت مەشۆ، بەڵکو لەم بارەدا لەشت بە خاولییەکی تەڕ پاک بکەرەوە و جلەکانت بگۆڕە و خەوێکی باش بکە، دەبێت کاریگەری نەخۆشییەکە لە ماوە ٢٤ یان ٤٨ کاتژمێردا نەمێنێت.
٢- لووتت بێزاری کردووی؟ هەوڵبدە شۆربای گەرم و توون بخۆیت، تاوەکو ڕاڕەوە داخراوەکانی لووتت بکاتەوە و لە بێزاری ڕزگارت ببێ.
٣- برسیت نییە؟ هەوڵبدە بۆ ماوەیەکی کەم چەند وەرزشێکی کاریگەر ئەنجام بدەی، بەرزبوونەوەی داواکاری لەش بۆ ئۆکسجین بە دڵنیایەوە یارمەتیت دەدات قوڵتر هەناسە بدەیت و بەمەش ڕاڕەوە داخراوەکانی لوتت دەکرێنەوە.
٤- کۆکە و قوڕگ ئێشە لەماڵەوە چارەسەر بکە: لیمۆیەکی گەوەر بێنە و پاش کۆکردنەوەی ئاوەکەی لەگەڵ کەوچکێک لە هەنگوین تێکەڵی بکە و بیخۆ، چەند جارێک دووبارەی بکەرەوە تا بەتەواوی قورگ ئێشەکەت نامێنێ.
٥- ڕێژەیەکی زۆر لە ئاو بخۆرەوە: ڕاگرتنی ڕێژەی ئاو لە لەشدا زۆر گرنگە، هەروەها خواردنی ئەو میوانەی کە ڤیتامن C یان تێدایە، خواردنی چای گەرم لەگەڵ زەنجەفیل، ڕێگایەکی باشە بۆ چالاک کردنی سوڕی خوێن و پاکردنی لووت و بۆری هەناسە.
-٦ لە کاتی چونت بۆ کار یان قوتابخانە، لای خۆتەوە هەوڵبدە ڕێگربیت لە وەی هاوکارەکانت توش نەکەیت، لە کاتی پژمین و کۆکیندا دەستت بە ڕێژەیەکی زۆر لە ئاو بشۆ و ڕێگری بکە لە نزیک کەوتنەوەی زیاد لە پێویست و تەوقەکردن و ماچکردنی هاوڕیکانت.
٧- لە کۆتاییدا: نەخۆشی سەرما و هەڵامەت بەهۆی ڤایرۆسەوەن، بۆیە بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەوکردن سودیکی وای نابێت، لەکاتی بەکار هێنانی دەرمانیشدا دەبێت بەپێی ڕینماییەکانی پزیشک و بە بێ دابڕان دەرمانکە بەکار بهێنرێت تاکاتی چاکبوونەوەی یەکجاری و نەمانی نیشانەکانی نەخۆشیەکە