زانیاری - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 4 أغسطس 2018

زانیاری

هەستكردن بەئازار لەم شوێنانەی جەستەدا مانای مەترسیداری هەیە
 
كاتێك هەست بەئازار دەكەین لەهەندێك بەشی جەستەماندا ڕەنگە پێمان وابێت ئاساییە ،بەڵام هەستكردن بەئازار لەم شوێنانەی جەستەدا نیشانەی مەترسیداری هەیە لەوانەش:

1-سەر ئێشە: كاتێك لەپڕێكدا هەست بە ئازاری سەر دەكەن ئەوە پێویستە سەردانی پزیشك بكەن بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە.

2-ئازاری سنگ: كاتێك توشی تەنگە نەفەسی دەبن و هەست بە ئازار دەكەن لەبەشی سەرەوەی سنگدا ئەوە نیشتانە بێت بۆ توشبون بە نەخۆشی دڵ .

3-ئازاری گەدە بەتایبەتی لە خانماندا: كاتێك خانمان هەست بە ئازاری گەدە بكەن و گەدەیان توشی هەڵئاوسان بێت ئەوە بە یەكێك لە نیشانەكانی توشبون بەشێرپەنجەی هێلكەدان دادەنرێت بۆ ئەوەش پێویستە پشكنینی تایبەت بەو نەخۆشیە بكەن بۆ ئەوەی  دووربن لەتوشبون بەو نەخۆشیە.

4-ئازار قاچ و دەركەوتنی گرێ لەسەر قاچ: كاتێك هەست بە ئازاری قاچ دەكەن و هەست بەهەبونی گرێ بكەیت لەسر قاچەكانت ئەوە بەیەكێك لەنیسانەكانی جەڵتە ی مێشك دادەنرێت بۆ ئەوەش پێویستە پشكنینی تایبەت بكەن.