&&&&& بۆ دابه‌زینی کێش و قه‌ڵه‌ویی ورگ و ڕێگه‌گرتن له قه‌ڵه‌ویی :
&&&&& کۆمه‌ڵێک ئامۆژگاری زۆر گرنگ :
۱ ـــ واز نه‌هێنان خواردنی ژه‌می به‌یانی ؛ نه‌خواردنی ژه‌می به‌یانی ده‌بێته هۆی هه‌ست کردن به برسیه‌تی به درێژایی ڕۆژه‌که و دره‌نگ ده‌ست پێکردنی سوتانی چه‌وری له ناو له‌ش ؛ پێویسته له‌م وه‌رزه‌دا پێش سه‌عات هه‌شت و چاره‌ک نانی به‌یانی خورا بێت ۰
۲ ـــ ژه‌مه‌کان به ڕێکی له کاتی خۆی دا بخۆ هه‌موو ڕۆژێک ۰
۳ ـــ بڕێکی زۆر سه‌وزه و میوه بخۆ ؛ چونکه ئه‌م خۆراکانه کالۆری که‌میان تێدایه ؛ بۆیه هه‌ست به تێری ئه‌که‌یت و ماوه‌یه‌کی زیاتر له ناو گه‌دده ده‌مێنه‌وه ۰
٤ ـــ ڕۆژانه وه‌رزش بکه ، لانی که‌م به پێ بڕۆ ؛ ئه‌گه‌ر نه‌توانی هه‌موو نیو سه‌عات جارێک سێ خوله‌ک پیاسه بکه له ناو ژووره‌که‌ت له شوێنی کار و ماڵه‌وه ۰
٥ ـــ ئه‌گه‌ر بێهێز بووی ؛ ئاو بخۆره‌وه یه‌که‌م جار چونکه ڕه‌نگه تینووت بێت نه‌وه‌ک برسیت بێت ۰
٦ ـــ ئه‌و خواردنانه بخۆ که ڕیشاڵیان زۆر تیایه وه‌ک دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان ( وێنه‌ی برنجی بۆر و نانی ئاردی بۆر ) و سه‌وزه و میوه ۰
۷ ـــ له کاتی نان خواردن قاپی بچووک به‌کار بهێنه ؛ له کاتی چێشت لێنان ته‌نها به‌شی ئه‌و ژه‌مه و ئه‌ندامانی خێزان خواردن ئاماده بکه ۰
۸ ـــ به ته‌واوی واز مه‌هێنه له‌و خواردنانه‌ی زۆر حه‌زت لێیه ؛ به‌ڵام دره‌نگ دره‌نگ و زۆر که‌می لێ بخۆ ۰
۹ ـــ پسکیت و نه‌سته‌له هه‌ڵ مه‌گره له ناو ماڵ یان مه‌یخه‌ره ناو جانتای ده‌سته‌وه بۆ کاتی برسیه‌تی ؛ میوه هه‌ڵگره ۰
۱۰ ـــ هه‌وڵ بده پێش سه‌عات ( ۱۲ ) ی شه‌و یان زووتر خه‌وت لێ که‌وت بێت ؛ لانی که‌م زۆربه‌ی ڕۆژه‌کانی هه‌فته ۰
۱۱ ـــ ئه‌گه‌ر چوویت بۆ سه‌یران ؛ بچۆ بۆ گه‌ڕان و جه‌و گۆڕین ؛ نه‌وه‌ک خواردنی چه‌ندین جۆری خواردن و شیرینی و چه‌ره‌ساتی زۆر و دانیشتن و به‌کارهێنانی ئه‌نته‌رنێت و سه‌یرکردنی ته‌له‌فزێون ۰
۱۲ ـــ ڕۆژانی هه‌ینی و پشووه‌کان تۆ هه‌مان که‌سیت ؛ بۆیه بڕێکی زۆر خواردن مه‌خۆ که سێ هێنده‌ی ڕۆژانی تر بوو ؛ یه‌ک جۆر خواردن بخۆ که حه‌زت لێیه‌تی ؛ که‌مێک وه‌رزش زیاتریش بکه ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
