&&&& نه‌خۆشیه‌کانی گورچیله و ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان :
&&&& کام له نه‌خۆشیه‌کانی گورچیله نابێت به‌ڕۆژوو بێت :
&&&& گرنگترین زانیاریه‌کان و ڕینمیایی خۆراک و پزیشکی :
ــــ ئه‌وکه‌سانه‌ی که نه‌خۆشی گورچیله‌یان هه‌یه ؛ ده‌کرێن به چه‌ند جۆرێک له نه‌خۆشیه‌وه پێویسته پێش به‌ڕۆژوو بوون سه‌ردانی پزیشک بکه‌ن تا پزیشکه‌که بڕیار بدات که نه‌خۆشه‌که ئه‌توانێت به ڕۆژوو بێت یا نا و کاتی خواردنی ده‌رمانه‌کانی بۆ بگوڕێت له‌گه‌ڵ گۆڕینی هه‌ندێ جۆری چاره‌سه‌ر و ڕێنمیایی تایبه‌ت به حاڵه‌ته‌که‌ی ۰
&&&& ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیه‌کانی گورچیله نابێت به‌ڕۆژوو بن له‌م حاڵه‌تانه‌دا :
۱ ـــ ئه‌و که‌سانه‌ی گورچیله‌یان سست بووه به ڕێژه‌ی مامناوند یان زۆر یان گورچیله‌یان وه‌ستاوه ۰
۲ ـــ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی غه‌سلی گورچیله‌یان بۆ ئه‌کرێت ۰
۳ ـــ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی زه‌رعی گورچیله‌یان بۆ کراوه و نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه ؛ ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیان نه‌بوو نابێت تا دوو ساڵ دوای زه‌رعه‌که به‌ڕۆژوو بن ۰
٤ ــ به‌ردی گورچیله ؛ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه ئه‌توانن به‌ڕۆژوو بن ؛ ته‌نها له‌م حاڵه‌تانه‌دا نه‌بێت :
ـــ بوونی کۆمه‌ڵێک به‌ردی زۆر یان به‌ردی قه‌باره‌ی گه‌وره ۰
ـــ به‌ردێ بۆری گورچیله یان حالووب یان ڕێڕه‌ڕووی میزه‌ڵدانی گرتبێت ۰
ـــ بوونی به‌ردی گورچیله له‌گه‌ڵ هه‌وکردنی خێرا و زۆری کۆئه‌ندامی میزوو میزه‌ڕۆ ۰
ـــ بوونی چه‌ند به‌ردێک له نه‌خۆشێک یه‌ک گورچیله‌ی هه‌بێت ۰
ـــ نه‌خۆشه‌که چه‌ند جارێک پێشتر نه‌شته‌رگه‌ری بۆ به‌ردی گورچیله بۆ کرابێت ۰
ـــ هه‌ر نه‌خۆشیه‌ک یان چه‌ند نه‌خوشیه‌کی تری درێژخایه‌نی هه‌بێت که ڕێگر بێت له به‌ڕژوو بوون ۰
ـــ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ( دا‌ء الملوك ) یان هه‌یه و ڕێژه‌که‌ی زۆر به‌رزه ۰
&&&& گرنگترین ڕێنمایی خۆراک و پزیشکی بۆ ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان :
۱ ـــ خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر له ئاو و شله‌مه‌نی ( له دوو لیتر زیاتر ) له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو ۰
۲ ـــ نابێت ڕۆژانه زیاتر له دوو گرام خوێی چێشت بخۆن ۰
۳ ـــ خواردنی بڕی زۆر له سه‌وزه و میوه له به‌ربانگ و پارشێو ڕۆژانه ۰
٤ ـــ نا بێت چه‌رسی سوێر کراو بخوێت : ئه‌گه‌ر خواردت پێویسته به کاڵی بێت و ڕۆژانه بڕه‌که‌ی له ناو له‌پی ده‌ست زیاتر نه‌بێت۰
٥ ـــ خۆت به دوور بگره خواردنی خۆراکی چه‌ور و سوێر و ترشیات و سوێر کراو ۰
٦ ـــ پێویسته له خواردنه‌وه‌ی بڕی زیاتر له دوو کووپ له چا و قاوه و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی مادده‌ی که‌ڤاینیان تێدایه دوور که‌ونه‌وه ۰
۷ ـــ زۆر گرنگه به دوور بێت له خواردنی شیرینی ، رۆژووه‌که‌ت به میوه‌یه‌ک بشکێنه ، ئه‌گه‌ر شیرینیت خوارد ؛ هه‌فته‌ی دوو جار و دوو سه‌عات دوای به‌ربانگ ، له بری ئه‌وه مێوژ و قه‌یسی وشک کراو بخۆ ۰
۸ ــ ئه‌وانه‌ی به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه به پێی جۆری به‌رده‌که پارێزیان ئه‌وێت ؛ بۆ نموونه‌ی به‌ردی ئۆکزاله‌یت نابێت ته‌ماته بخۆن له‌گه‌ڵ خواردنی ده‌وڵه‌مه‌ند به کالسێوم ۰
۹ ـــ که‌م کردنه‌وه‌ی خۆراکه پڕۆتینه‌کان له‌و که‌سانه‌ی گورچیله‌یان سست بووه به ڕێژه‌ی مامناوند یان زۆر یان گورچیله‌یان وه‌ستاوه یان غه‌سلیان بۆ ئه‌کرێت یان نه‌خۆشی ( دا‌ء الملوك )یان هه‌یه ۰
۱۰ ـــ دوور که‌وتنه‌وه له شوێنی گه‌رم و ئه‌نجام دانی وه‌رزش به ڕۆژ له ترسی وشک بوونه‌وه ۰
۱۱ ـــ شه‌وانه نیو سه‌عات به‌پێ بڕۆ ؛ ئه‌نجام دانی نوێژی ته‌راویح زۆر به سووده ۰
۱۲ ـــ پێویسته ژه‌می پارشێو بخورێت و چه‌ند بتوانرێت ؛ دوا بخرێت ۰
۱۳ ـــ به‌کارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان که ئاو له‌ش ده‌باته ده‌ره‌وه پێویسته له لایه‌ن پزیشکه‌وه بگوڕێت یان به‌ربانگ بخورێت ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
