&&&& نه‌خۆشی به‌رزی فشاری خوێن و ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان :
&&&& که‌ی نه‌خۆشی به‌رزی زه‌غت نابێت به‌ڕۆژوو بێت :
&&&& گرنگترین زانیاریه‌کان و ڕینمیایی خۆراک و پزیشکی :
ــــ هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی که نه‌خۆشی به‌رزی فشاری خوێنیان هه‌یه ؛ پێویسته پێش به‌ڕۆژوو بوون زۆر گرنگه ئاگاداری ئه‌م زانیاریانه بن :
&&&& ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی به‌رزی زه‌غت بوون نابێت به‌ڕۆژوو بن له‌م حاڵه‌تانه‌دا :
۱ ـــ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی به‌رزی فشاری خوێننیان هه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شه‌کره ۰
۲ ـــ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی به‌رزی فشاری خوێننیان هه‌یه و تووشی ماکه‌کانی نه‌خۆشی زه‌غت بوون وه‌ک نه‌خۆشی دڵ و سستی گورچیله ۰
۳ ـــ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی به‌رزی فشاری خوێننیان هه‌یه و تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ یان زه‌بحه یان جه‌ڵته‌ی مێشک بوون له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا ۰
٤ ـــ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی به‌رزی فشاری خوێنیان هه‌یه و کۆنتڕۆڵ نه‌کراوه به باشی پێش ڕه‌مه‌زان و چه‌ند جارێک زه‌غتی به‌رز بۆته‌وه یان له نه‌خۆشخانه داخڵ بووه له ماوه‌ی سێ مانگی پێش ڕه‌مه‌زان ۰
٥ ـــ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی به‌رزی فشاری خوێنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ندێک نه‌خۆشی درێژ خایه‌نی وه‌ک نه‌خۆشیه‌کانی دڵ ، ڕه‌بۆ ، سستی جگه‌ر ، شێرپه‌نجه ۰
٦ ــ ئه‌و خانمانه‌ی نه‌خۆشی به‌رزی فشاری خوێنی سکپڕیان هه‌یه ؛هه‌روه‌ها ئه‌و خانمانه‌ی نه‌خۆشی زه‌غتیان هه‌یه و دووگیانن ۰
&&&& گرنگترین ڕێنمایی خۆراک و پزیشکی بۆ ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان :
۱ ـــ پێویسته پێش هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشک بکات ؛ تا کاتی خواردنی ده‌رمانه‌کانی بۆ بگوڕێت ؛ له‌گه‌ڵ گۆڕینی جۆره‌کانی ئه‌گه‌ر پێویست بکات ۰
۲ ـــ پێویسته نه‌خۆش ڕۆژانه دوو جار زه‌غت بگرێت ؛ هه‌روه‌ها هه‌ر کاتێک نه‌خۆش هه‌ست به نیشانه‌کانی به‌رز بوونه‌وه یان دابه‌زینی فشاری خوێن بکات ۰
۳ ـــ ـــ پێویسته ژه‌می پارشێو بخورێت و چه‌ند بتوانرێت ؛ دوا بخرێت ۰
٤ ـــ پێویسته له نێوان به‌ربانگ و پارشێو زۆرترین بڕی ئاو و شله‌مه‌نی بخورێته‌وه ۰
٥ ـــ پێویسته نه‌خۆشی زه‌غت ه له چه‌ند سه‌عاتی پێش به‌ربانگ نه‌خه‌وێت به هیج جۆرێک۰
٦ ـــ پێویسته له خواردنه‌وه‌ی بڕی زیاتر له دوو کووپ له چا و قاوه و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی مادده‌ی که‌ڤاینیان تێدایه دوور که‌ونه‌وه ۰
۷ ـــ زۆر گرنگه به دوور بێت له خواردنی شیرینی ، رۆژووه‌که‌ت به میوه‌یه‌ک بشکێنه ، ئه‌گه‌ر شیرینیت خوارد ؛ هه‌فته‌ی دوو جار و دوو سه‌عات دوای به‌ربانگ ، له بری ئه‌وه مێوژ و قه‌یسی وشک کراو بخۆ ۰
۸ ـــ دوور که‌وه‌ره‌وه له خواردنی گۆشتی سوور ؛ له بری ئه‌وه گۆشتی مریشک بخۆ ؛ ئه‌گه‌ر توانیت هه‌فته‌ی دوو جار ماسی بر‌ژاو بخۆ ۰
۹ ـــ خۆت به دوور بگره خواردنی خۆراکی چه‌ور و سوێر و ترشیات و سوێر کراو ۰
۱۰ ـــ نا بێت چه‌رسی سوێر کراو بخوێت : ئه‌گه‌ر خواردت پێویسته به کاڵی بێت و ڕۆژانه بڕه‌که‌ی له ناو له‌پی ده‌ست زیاتر نه‌بێت۰
۱۱ ــ خواردنه‌کانت به زه‌یتی زه‌یتون یان که‌تان لێ بنێت ۰
۱۲ ـــ سه‌وزه و میوه بخۆ به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به پۆتاسیۆم وه‌ک مۆز ، سندی ، قه‌یسی ، هه‌ڵوژه ڕێواس ، شلیک ۰
۱۳ ـــ ڕۆژانه نیو سه‌عات به‌پێ بڕۆ ؛ ئه‌نجام دانی نوێژی ته‌راویح زۆر به سووده ۰
۱٤ ـــ ده‌رمانه‌کانت له کاتی خوێدا بخۆ ڕۆژانه ۰
۱٥ ــ ئه‌وانه‌ی جگه‌ره کێشن باشتره نیو سه‌عات دوای به‌ربانگ جگه‌ره بکێشن و که‌می بکه‌نه‌وه ؛ مانگی ڕه‌مه‌زان باشترین هه‌له بۆ وازهێنان ۰
۱٦ ـــ ئه‌و خواردنانه زیاتر بخۆ که فشار خوێن داده‌به‌زێنن ؛ له په‌یجه‌که بابه‌تێک هه‌یه ده‌رباره‌یان ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
