نیشانه‌کانی گه‌وره بوونی پرۆستات چین؟
هه‌رکاتێک پرۆستات گه‌وره‌بێت ئه‌وا که‌سه‌که هه‌ستده‌کات به ناره‌حه‌تی له‌کاتی میزکردندا وه‌ک پچڕپچڕبوونی میز و به‌کارهێنانی هێز له کاتی میزکردندا و هه‌ستی به‌تاڵ نه بوونه‌وه‌ی میزه‌ڵدان دوای میزکردن و له خه‌و هه‌ڵستان چه‌ند جارێک له شه‌ودا بۆ میزکردن. له کاتی میزکردندا میزه‌که ده‌بێت به دوو به‌شه‌وه (دوو فاق). له کاتی گیرانی ته‌واوی ڕێچکه‌ی میزدا که‌سه‌که دووچاری ئازارێکی زۆر ده‌بێته‌وه له‌ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌ی زۆری میزدا له میزڵداندا.
له‌کاتی کۆبوونه‌وه‌ی میز له ناو میزهلداندا بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن ،که‌سی تووشبوو هه‌ست به ئازار ناکات به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ناتوانێت میز رابگرێت چونکه میزه‌ڵدان له‌م باره‌دا به‌بڕێکی زۆر میزی تێدایه که لێی ده‌ڕژێت به شێوه‌ی قه‌تره قه‌تره ئه‌مه‌ش وه‌ک جامێک وایه که پڕبوو لێی ده‌ڕژێت
مه‌ترسیه‌کانی گه‌وره‌بوونی پرۆستات چین؟
کۆبوونه‌وه‌ی میز له میزه‌ڵداندا ده‌بێته هۆی هه‌وکردنی بۆریه‌کانی میز و دروستبوونی به‌رد
به‌هۆی زۆر به‌کارهێنانی ماسولکه‌کانی میزه‌ڵدان له کاتی میزکردندا ده‌بێته هۆی شه‌که‌ت بوونی میزه‌ڵدان و دروستبوونی گیرفانی ناوه‌کی که میز تێدا کۆدبێتهوهو بهکتێریا تیایدا گه‌شه‌ده‌کات
جگه‌له دروست بوونی ناره‌حتی بۆ نه‌خۆشه‌که له کاتی میزکردندا. گه‌وره‌بوونی پرۆستات ده‌بێته هۆی هه‌ڵئاوسانی گورچیله‌کان و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کاتدا سستبوونی گورچیله‌کان و پاشان وه‌ستانیان له کارکردن
جیاوازی چیه له نێوان شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات و گه‌وره‌بوونی پرۆستات؟
وه‌ک هه‌ر ئه‌ندامێکی تری له‌ش پرۆستاتیش دووچاری شێرپه‌نجه ده‌بیته‌وه و له‌هه‌ندێ کاتدا کاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی که‌سی تووشبوو که‌له‌وانه‌یه ببێته هۆکاری مردن .
کاتێک پرۆستات ته‌نها قه‌باره‌که‌ی زیاد ده‌کات له‌ناو پرۆستاتهکهدا خانه‌کان له ژێرکاریگه‌ری هۆرمۆناتی گه‌شه ژماره‌کانیان به خێرایی زیاد ده‌کات له ئه‌نجامی خێرا دابه‌شبوونیانه‌وه به‌ڵام ئه‌م خانانه هه‌موو سیفاتێکی خانه‌یه‌کی پرۆستاتی ئاسایی تێدایه و ته‌نها ژماره‌کانیان له ناو پرۆستاتهکه خۆیدا زیادی کردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی که‌پسوله‌که‌ی ته‌شه‌نه بکات و به خوێندا بڵاوببێته‌وه.
له‌حاڵه‌تی شێرپه‌نجه‌دا خانه‌کان به خێرایی دابه‌ش ده‌بن به‌ڵام به‌رهه‌می دابه‌شبوونه‌که خانه‌ی نائاساین که ناتوانن هیچ سوودێک به له‌ش بگه‌ینن به‌ڵکو ته‌نها وه‌ک تۆپه‌ڵێک گۆشت کارده‌که‌ن که ته‌شه‌نه ده‌که‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی پرۆستات و به ناو خوێندا بڵاوده‌بنه‌وه بۆ ئه‌ندامه‌کانی تر وه‌ک ئیسقانه‌کان و مێشک و جگه‌ر و هتد..
چۆنیه‌تی ده‌ستنیشان کردنی نه‌خۆشی گه‌وره‌بوونی پرۆستات؟
کاتێک که‌سی تووشبوو سه‌ردانی پزیشک ده‌کات ئه‌وا پزیشکه‌که هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی چه‌ند پشکنێک بۆ نه‌خۆشه‌که دوای ئه‌وه‌ی به وردی گوێ له قسه‌کانی ده‌گرێت و به‌پێی نارهحتیهکانی نه‌خۆشه‌که گومانی نه‌خۆشی پرۆستاتی لا دروست ده‌بێت.
۱.فه‌حسکردنی نه‌خۆشه‌که به‌شێوه‌یه‌کی گشتی وه‌ک لێدانی دڵ و هه‌ناسه‌و په‌ستانی خوێن.
۲.فه‌حسکردنی پرۆستات به په‌نجه له‌ڕێگه‌ی کۆمه‌وه چونکه پرۆستات ڕاسته‌وخۆ له‌به‌رده‌م کۆمه له‌به‌شی پێشه‌وه.
۳.ئه‌نجامدانی پشکنینی تاقیگه‌یی وه‌ک خوێن و میز .
4.فه‌حسی سۆنار له لایه‌ن پزیشکی تایبه‌تی تیشک و سۆنار.
5.له‌هه‌ندێ باری تایبه‌تیدا فه‌حسی تایبه‌تی وه‌ک هێلکاری میزه‌ڵدان و پێوه‌ری خێرایی میزکردن.
چاره‌سه‌ری گه‌وره‌بوونی پرۆستات
۱.که‌م کردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه وه‌ک چا ،قاوه ، ئاو له شه‌ودا.
۲. چاره‌سه‌ر به ده‌رمان
۳.نه‌شته‌رگه‌ری که ئه‌مه‌یش دوو جۆره :
۱.کڕاندنی پرۆستات به نازوور واته لابردنی پرۆستاتهکه به شێوه‌ی پارچه‌ی بچووک.
۲.لابردنی پرۆستات به یه‌ک پارچه به نه‌شته‌رگه‌ری کراوه واته به بهتهقهڵ.