زانیاری - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الخميس، 10 مايو 2018

زانیاری

نەخۆشی(Epidermodysplasia verruciformis)

نەخۆشیەکی جینیە و بەهۆی ڕوودانی میوتەشن لە لەشەکڕۆمۆسۆمەکان ڕووئەدات ، ئەو دوو جینەی بەرپرسن لەم نەخۆشیە پێیان ئەڵێن(EVER1 یان EVER2 ) که ئەکەونە سەر کڕۆمۆسۆمی ڕەقەم 17......
ئەم نەخۆشیە هۆکارە سەرەکیەکەی یەکێک لە جۆرکانی ڤایرۆسی HPV ، ئەو کەسانەی کە میوتەشن لەو دوو جینەی سەرەوە ڕووبدات ، توانای بەرگری نامێنێ دژی ئەم ڤایرۆسە ، لەکاتێکا بەرگری کەسێکی ئاسایی زۆر بەئاسانی ئەتوانێ ئەم ڤایرۆسە کۆنتڕۆڵ بکات.
ئەم نەخۆشیە هەتا ئێستا چارەسەری نیە ، تەنانەت ئەگەر بە نەشتەرگریش ئەم زیادانە لاببەی دوبارە دروست ئەبنەوە....