کەمی ڤیتامین K و مەگنیسیۆم لەجەستە توشی چیمان دەکات
زۆربەمان کاتێک توشی سەر ئێشە و لاواز بون و کەم خەوی دەبین وادەزانین کاریگەری هیلاکی و کاری زۆرە بەڵام لەڕاستیدا هۆکارەکەی بۆ کەمی ڤیتامین K و مەگنیسۆم دەگەرێتەوە و دەتوانین بەخواردنی ئەم خۆراکانە چارەسەری بکەین .
مەگنیسیۆم :
- لەزیاتر لە ٣٠٠ کارلێکی ناو جەستە کاریگەری هەیە هاوکاری خۆراک دەکات بۆ ئەوەی بۆ وزە بگۆڕێت و پرۆتین لەترشە ئەمینیەکانەوە بەرهەمبێت.
- لەکەمکردنەوەی سترێس و شڵەژاوی سودی دەبێت و سەرئێشە و هیلاکی کەمدەکاتەوە.
- لەخۆراکەکانی وەک ماسی و شیرەمەنیەکان و شوتی و دانەوێڵە و پاقلەمەنیەکان و سپیناخ و گۆشت و ئەڤۆگادۆ هەیە.
- کەمبونەوەی دەبێتە لاوازی و خەوزڕان.
ڤیتامین K:
- لەکۆکردنەوەی خوێندا سودی هەیە و کاریگەری لەزوو چاکبونەوەی بریندا دەبێت، لەگەڵ ڤیتامین D کارلیَک دەکات و چڕی ئێسکەکان زیاد دەکات.
- لەخۆراکەکانی وەک سەوزەواتەکان و خواردنە تونەکان و سپیناخ و پیاز و برۆکلی و زەیتی زەیتون و کەرەوز بونی هەیە.
هاوڕێیانت ئاگاداربكهرهوه لهپێناو تهندروستییهكی باش بۆ ههموان.