كیسی هێلكه‌دان
هه‌موو شتێك ده‌رباره‌ی كیسی هێلكه‌دان
به‌شێكی زۆر له ژنان تاكو پلانی منداڵدرووستكردنیان نه‌بێت، سه‌رنج ناخه‌نه سه‌ر هێلكه‌دانیان. بۆیه ره‌نگه لا‌تان سه‌یربێ كه بڵێین دوورنییه له‌گه‌ڵ هه‌موو سوڕێكی مانگانه‌دا رێی تێده‌چێ كیسی هێلكه‌دان دووست ببێ، بێئه‌وه‌ی پێی بزانن. به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی تووشی سه‌رلێشێوان و سه‌رسوڕمان ببیت، با موژده‌یه‌كت پێبده‌ین: زۆربه‌ی كیسه‌كانی هێلكه‌دان بێ زیانن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێ ئه‌و موژده‌یه ته‌واو خه‌مساردت بكا و گوێ نه‌ده‌یته ته‌ندروستی هێلكه‌دانت. چونكه هه‌ندێكجار كیس ده‌بێته‌هۆی درووستبوونی ئازاری حه‌وز و ئاڵؤزكاریی نه‌خوازراوی دیكه.
هێلكه‌دان و بۆری فالوپ
له هه‌ردو شانی راست و چه‌پی منداڵدان دوو هێلكه‌دان هه‌ن كه قه‌باره‌یان هێنده‌ی ده‌نكه‌باده‌مێك ده‌بێت (درێژییه‌كه‌یان ده‌وروبه‌ری 3 سم). دوای پێگه‌یشتن و به‌ر له سوڕی نائومێدی، مانگانه هێلكه‌دان یه‌ك هێلكه‌ی پێگه‌یشتوو درووستده‌كات كه له‌ناو چیكڵدانه‌یه‌كی پڕ له شله‌دا قه‌راری گرتووه. دوای ده‌ركردنی هێلكه‌كه دوو شت رووده‌دات، یه‌كه‌م پووكانه‌وه‌ی چیكڵدانه‌كه و كۆتاییهاتنی، دووه‌م رۆیشتنی هێلكه‌دان بۆ نێو بۆری فالوپ و له‌وێشه‌وه بۆ نێو منداڵدان.
كیس چۆن درووستده‌بێت؟
كاتێك هێلكه‌دان ناتوانێت له‌كاتی پێویستدا هێلكه‌ی ناو چیكڵدانه‌كه ده‌ربپه‌ڕێنێت، چیكڵدانه‌كه گه‌وره‌تر و گه‌وره‌تر ده‌بێت و ئه‌وه‌ش پێی ده‌وترێت كیس. هه‌ندێكجار كیسه‌كه ده‌پچڕێ و ده‌بێته‌هۆی ئازاری حه‌وز، یان ده‌بێته‌هۆی خوێنبه‌ربوون له له‌كاتی پچڕانی. یاخود دوای گه‌وره‌بوونی نائاسایی چیكڵدانه‌كه، هێلكه‌كه ده‌رده‌په‌ڕێت و به‌وه‌ش بۆشاییه‌كی تاڕاه‌یه‌ك گه‌وره له شوێنی چیكڵدانه‌كه به‌جێده‌مێنێت و ئه‌وه‌ش جۆرێكی دیكه‌ی كیسی هێلكه‌دانه. ئاسایی دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ئه‌م جۆره كیسانه نامێنن.
كیسی دیكه‌ش هه‌ن؟
به‌ڵێ جۆره كیسێك هه‌یه كه تێێدا گرووپه خانه‌یه‌كی نێو هێلكه‌دان خۆبه‌خۆ و بێئه‌وه‌ی پیتێنرابن ده‌ست به دابه‌شبوون ده‌كه‌ن و كیسێكی گه‌وره درووستده‌كه‌ن كه ره‌نگه بگاته 10 سم. ئه‌مانه به‌هۆی پێكهاته بۆماوه‌ییه‌كه‌یانه‌وه ره‌نگه ببنه شانه‌ی پێگه‌یشتوو، به‌جۆرێك له‌وانه‌یه ددان یان موویان تێدا گه‌شه بكات. ئه‌مجۆره‌یان ئه‌گه‌ر زۆر گه‌وره‌بوو، یاخود ئاڵۆزكاریی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه، ده‌بێ به رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری لاببرێ.
چۆن بزانم كیسم هه‌یه؟
له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا كیس نیشانه‌ی نییه و كه‌سه‌كه خۆبه‌خۆ نازانێت كیسی هه‌یه و ته‌نیا كاتێك سۆنه‌ری بۆ ده‌كرێت به رێكه‌وت ده‌بینرێت. به‌ڵام هه‌ندێكجاری دیكه كیسه‌كه ده‌بێته‌هۆی ئازاری حه‌وز. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌وكردن رووبدات، ئه‌وه جگه له ئازار، كه‌سه‌كه هه‌ست به تا، ئێڵنج و رشانه‌وه‌ش ده‌كات. هه‌بوونی ئه‌و نیشانانه‌ی هه‌وكردن ده‌بێ پاڵنه‌رێكی به‌هێزبێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.
له هه‌ندێك حاڵه‌تی ده‌گمه‌ندا كیسه‌كه ده‌بێته‌هۆی پێچخواردنی هێلكه‌دان و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆی پچڕانی سوڕی خوێنه‌كه‌ی. ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌رنه‌كرێت، دورنییه بێته‌هۆی له‌كارخستنی هه‌میشه‌یی هێلكه‌دان. ئه‌م حاڵه‌ته‌یان به ئازارێكی توند و له‌پڕی حه‌وز جیاده‌كرێته‌وه.
چ كاتێك نه‌شته‌رگه‌ریم بۆ ده‌كرێت؟
كاتێك مه‌ترسیی پێچخواردنی هێلكه‌دان هه‌بێت، پزیشك بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه به نه‌شته‌رگه‌ریی كیسه‌كه لابدات. ئه‌گه‌ر كیسێكی سه‌رسه‌ختیش هه‌بوو كه دوای سێ سوڕی مانگانه‌ش هه‌ر نه‌پووكایه‌وه، یان قه‌باره‌ی گه‌یشته 10 سم و زیاتر، یان مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌بوو ئه‌و كیسه جۆرێك له گرێی شێرپه‌نجه‌یی بێت ره‌نگه پزیشك بیر له لابردنی بكاته‌وه به نه‌شته‌رگه‌ری.
چۆن رێگه له درووستبوونی كیس ده‌گیرێ؟
ئه‌و خانمانه‌ی حه‌بی رێگریی له منداڵبوون به‌كارده‌هێنن، پرۆسه‌ی درووستكردنی هێلكه سه‌ركوت ده‌كه‌ن، به‌وه‌ش ئه‌گه‌ری درووستبوونی كیس كه‌مده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام توێژینه‌وه نوێیه‌كان ده‌ڵێن كاتێك كیسه‌كه درووستبوو، ئه‌م حه‌بانه پرۆسه‌ی پووكانه‌وه‌ی خێراتر ناكه‌ن. بۆیه كاتێك كیس درووستده‌بێت، ده‌رمان رۆڵێكی كاریگه‌ری نییه و باشتره چاودێڕی كیسه‌كه بكرێ و بزانرێ به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات: پووكانه‌وه‌ی خۆبه‌خۆ یان گه‌وره‌بوون و درووستكردنی ئه‌و ئاڵۆزكارییانه‌ی ئاماژه‌مان پێكردن و به‌پێی به‌ره‌نجامه‌كه‌یان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ.
فره‌كیسیی چییه؟
ئه‌مه‌یان بڵاوترین هۆكاری منداڵنه‌بوونی خانمانه و گرفتێكی به‌رچاوی خانمانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه. ئه‌مه‌یان تێكچوونی باڵانسی هۆرمۆنییه و 7%ی خانمان هه‌یانه. وه‌ك له ناوه‌كه‌یه‌وه دیاره، ئه‌وانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌یان هه‌یه، چه‌ندین كیسی وردیان هه‌یه له هه‌مانكاتدا. نیشانه‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته بریتین له: تێكچونی سووڕی مانگانه، دووگیان نه‌بوون، مووی زیاده‌ی له‌ش.
وه‌رزش و چالاكیی جه‌سته‌یی و خۆراكی ته‌ندروست یاریده‌ی چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌ده‌ن و به‌بێ گۆڕێنی شێوازی ژیان، چاره‌سه‌ره پزیشكییه‌كان ئه‌نجامی خوازراو ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه.
ئه‌وانه‌ی سوڕی مانگانه‌یان نه‌ماوه، كیس درووستده‌كه‌ن؟
زۆرینه‌ی كیسه‌كان له‌و خانمانه‌دا دروستده‌بن كه له ته‌مه‌نی منداڵ درووستكردندان و سوڕی مانگانه‌یان ماوه. به‌ڵام دوای نه‌مانی سوڕی مانگانه و به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ی سه‌ره‌تای چوونه ته‌مه‌نی نائومێدی، ئه‌گه‌ری درووستبوونی كیسی هێلكه‌دان هه‌یه. توێژینه‌وه‌یه‌ك له ئه‌مریكاوه ده‌ریخستووه 14%ی ئه‌و خانمانه‌ی ته‌مه‌نیان له 55 ساڵ زیاتره كیسی هێلكه‌دانیان هه‌یه. دوای ساڵێك یه‌ك له سێی كیسه‌كان نه‌مابوون. بۆیه مه‌رج نییه هه‌ر كیسێك له‌دوای نه‌مانی سوڕی مانگانه په‌یدابوو وه‌ك كیسێكی مه‌ترسیدار و شێرپه‌نجه‌یی ته‌ماشا بكرێ.