با #دایکان و باوکان #ئاگاداربن...
#ئەگەر منداڵەکەتان #ئاوهای لە #چاوەکانی کرد با #پزیشکی چاو #بیبینێت ؟!
بەشی :: راگەیاندن
ناسینی گرفتە تەندروستییەكانی منداڵان بەتایبەت كە لە خوار تەمەنی (٦) ساڵییەوە بن تارادەیەك بۆ دایك و باوكان قورس و دژوارە، چونكە منداڵ ناتوانێ بە باشی گرفتەكە باس بكات، یان جار هەیە كە باسی دەكات بەكەموكورتی بە هەڵە دەریدەبڕێ.
گرفتی بیناییەكی یەكێكە لەم گرفتانە ،هەرچەندە زووتر ئەم گرفتە بزاندرێ چارەسەرەكەی ئاسانتر دەبێ، بۆ ئەو دایك و باوكانەی نازانن منداڵەكەیان تووشی گرفتی بینایی بووە سەرنج بدەنە ئەم هێما و ئاماژانە.
١- ئەگەر منداڵ بە بەردەوامی چاوەكانی (هەلگلۆفین)واتە بەدەست چاوەكانی گوشین ئەوە نیشانەی گرفتێكە لە بیناییدا.
٢- هەستیار بوون بە تیشك، واتە ئەگەر منداڵ نەیتوانی بە باشی سەیری شتێكی روون بكات، یان نەیتوانی بۆ ماوەیەك لە یەك شت بڕوانێ ئەوە تووشی گرفتی بینایی بووە.
٣- بەردەوام ئاو لەچاو هاتن هەروەها سپی بوونی گلێنەی چاو هێمایەكی دیكەی كەموكورتی بیناین لە
منداڵاندا.