--- نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک (  هشاشة العظام ) :
--- گرنگترین هۆکار و نیشانه‌کانی : 
--- تازه‌ترین شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
ــــ نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک بریتی یه له  داخوران و که‌م بوونه‌وه‌ی چڕی ئێسقانی له‌ش به ڕاده‌یه‌ک که‌مترین جووڵه وه‌ک نوشتانه‌وه یان به‌رزکردنه‌وه‌ی گسکێک ته‌نانه‌ت کۆکین ده‌بێته هۆی شکانی ئێسقان ۰  
--- گرنگترین هۆکاره‌کانی :
۱ ـــ که‌می مادده‌ی کالسێوم ، فسفۆڕ ، مه‌گنسیۆم ۰ 
۲ ـــ که‌می ڤیتامین ( D ) له ئه‌نجامی نه‌چوونه به‌ر تیشکی خۆر یان که‌م خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین ( D ) ۰ 
۳ ـــ وه‌ستانی سووڕی مانگانه له خانمان دا ۰ 
٤ ـــ که‌می کێش و لاوازی و به‌دخۆراکی ۰ 
٥ ـــ غووده‌ی سام ۰ 
٦ ـــ مانه‌وه له سه‌ر جێگا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بۆ نموونه‌ی دوای جه‌ڵته‌ی مێشک ۰ 
۷ ـــ ئه‌نجام نه‌دانی وه‌رزش و که‌می جوڵه ۰ 
۸ ـــ که‌می هۆرمۆنی تێستیڕۆن له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا ۰ 
۹ ـــ زۆر خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه و ئه‌و خواردنه‌وه‌نانه‌ی کهفاینیان زۆر تێدایه وه‌ک کۆلا و یبسی ۰ 
۱۰ ـــ به‌کارهێنانی هه‌ندێک ده‌رمان وه‌ک : مادده‌ی ستیرۆیده‌کان وه‌ک کۆرتیزۆن و دیکسۆن ، ده‌رمانی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده ، هه‌ندێ ده‌رمانی نه‌خۆشی په‌رکه‌م ، هیپارین و پلاڤێکس و وارڤارین ،  عیلاجی کیمیاوی ، چاره‌سه‌ر به هۆرمۆن ، هه‌ندێک ده‌رمانی ده‌روونی و خه‌مۆکی ۰ 
۱۱ ـــ جگه‌ره کێشان ، هه‌روه‌ها زۆر خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه کحولیه‌کان ۰ 
۱۲ ـــ ڕه‌گه‌ز : خانمان زیاتر تووش ده‌بن له پیاوان ، هه‌روه‌ها له  به‌ساڵاچووان زیاتره ۰ 
۱۳ ـــ نه‌خۆشی ڕۆماتیزم و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک و نه‌خۆشی سستی یان وه‌ستانی گورچیله ۰ 
&&&&  نیشانه‌کانی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک :
--- زۆربه‌ی جار هیچ نیشانه‌یه‌کی نیه بۆ چه‌ند ساڵێک ؛ ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی خراپی لێ ده‌که‌وێته‌وه ۰ 
--- ڕوودانی شکاوی به‌بێ هیچ ڕووداوێک یان زه‌برێکی توند ۰ 
--- پشت ئێشه و ئازاری مه‌چه‌ک و سمت ۰ 
--- که‌م بوونه‌وه‌ی باڵا و قهمووریی له ئه‌نجامی بوونی شکاوی له بڕبڕه‌کانی پشت ۰ 
&&&& چۆنیه‌تی ده‌ست نیشان کردنی :
--- دیاریکردنی بڕی چڕی بارستایی ئێسقان له ڕێگه‌ی :
ـــ تیشکی جۆری (   Dual energy X - ray absorptiometry - DEXA) ۰ 
ـــ  تیشکی ( CT-Scan ) ۰ 
ـــ سۆناری پێشکه‌تووی ئێسقان ۰ 
&&&& تازه‌ترین شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
ـــ چاره‌سه‌رکردنی هۆکاره‌کانی ئه‌گه‌ر بکرێت ۰ 
ـــ پێدانی کالسێوم و ڤیتامین ( D ) له ڕێگه‌ی ده‌رمانه‌وه ۰ 
ـــ چاره‌سه‌رکردن به هۆرمۆنی تایبه‌ت له ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕ ۰ 
ـــ عیلاج ته‌بیعی ۰ 
دکتۆره هه ڤین کمال شاه محمد 
پسپۆڕی بێهۆشکاری و ئازارشکاندن 
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشیه‌کانی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری