--- ئه‌و خواردنانه‌ی پێویسته دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بخورێت :
--- باشترین جۆره‌کانی خۆراک بۆ زوو چاک بوونه‌وه کامانه‌ن :
۱ـــ سه‌وزه‌مه‌نی : به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕیشاڵی زۆریان تیایه وریدهگریت له توش بون به قه‌بزی که زۆر جار نه‌خۆش توشی ده‌بێت له‌دوای نه‌شته‌رگه‌ری. وه‌ئه‌و سه‌وزانه‌ی گه‌ڵا تۆخه‌کان وه‌کو سڵق، گه‌ڵامێو،که‌ره‌وز زۆر به‌سودن چونکه ماده‌ی ئاسنیان زۆره ویارمه‌تی له‌ش ده‌ده‌ن بو دروست کردنی خرۆکه‌ی سوری خوێن که له‌وانه‌یه له ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ری که‌می کردبێت.
۲ـــ میوه: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بریکی زۆر ڤیتامین (س) یان تیدایه کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش به‌هێزده‌کات .وه له‌ش ده‌پارێزێت له توشبوون به نه‌خۆشی و هه‌وکردنی برین به تایبه‌تی مزره‌مه‌نی یه‌کان و سێ‌و و شلیک و توو و تووتڕک.
۳ـــ هه‌نگوین : ڕێژه‌یه‌کی زۆر شه‌کری به‌سودی تێدایه که پێویسته بۆدروست بونه‌وه‌ی خانه‌کانی له‌ش وه‌هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌کی زۆرڤیتامینات وترشی ئه‌مینیشی تیدایه که پێویسته بۆ بنیات نانه‌وه‌ی خانه‌کان.
٤ـ شیره‌مه‌نیه‌کان : ڕێژه‌یه‌کی زۆر پروتینی سروشتیان تیایه که یارمه‌تی ساڕ‌ێژ بونه‌وه‌ی برین ده‌دات به زوترین کات و باشتره به‌رهه‌مه‌کانی شیری بێ چه‌وری یان که‌م چه‌وری بخورێن .
٥ ـــ گۆشتی بێ چه‌وری یاخود مریشک و ماسی وجگه‌ر که پرۆتینی ئاژه‌ڵیان تیدایه ویارمه‌تی دروست بونه‌وه‌ی خانه‌کانی له‌ش ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ پاقله‌مه‌نی یه‌کان و هێلکه و قارچک.
٦ـــ چه‌رس : باده‌م و فستق و گوێز .
۷ـــ ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ماده‌ی زنک و کالسێوم و ڤیتامین ۰
۸ ـــ خواردنه‌وه‌ی بڕی زۆر له ئاو که پێویسته به‌رده‌وام هه‌موو سه‌عاتێک نزیکه‌ی یه‌ک په‌رداخ بخورێته‌وه له نێوان ژه‌مه‌کان .
۷ ـــ خواردنی دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان : واته برنجی بۆر و نانی ئاردی بۆر وشۆڤان بخوات له جیاتی برنجی سپی و نانی ئاردی سفر ۰
پێویسته له یادمان نه‌چێت سه‌ره‌تا نه‌خۆش دوای نه‌شته‌رگه‌ری ده‌ست ده‌کات به خواردنه‌وه‌ی بڕی که‌م له ئاو و شله‌مه‌نی وه‌ک شه‌ربه‌ت و شۆرپا و دواتر هه‌وڵ ده‌دات پیاسه زۆر بکات و بجوڵێت تا بتوانێت خۆراکی ئاسایی ڕۆژانه بخوات ۰
دکتۆره هه ڤین کمال شاه محمد
پسپۆڕی بێهۆشکاری و ئازارشکاندن
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشیه‌کانی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری