--- تێک چوونی هۆرمۆنه‌کان : ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی :
--- گرنگترین ئه‌و هۆرمۆنانه‌ی ده‌بنه هۆی زیاد بوونی کێش :
ـــ به ته‌نها ڕیجیم و که‌مکردنه‌وی خواردن و وه‌رزش نابێته هۆی دابه‌زینی کێش چونکه تێک چوونی هۆرمۆنه‌کانی له‌ش یه‌کێکه له هۆکاره گرنگه‌کانی زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی که وه‌ک پێویست تیشکی نه‌خراوه‌ته سه‌ر ۰
**** گرنگترین ئه‌و هۆرمۆنانه‌ی ده‌بنه هۆی زیاد بوونی کێش :
۱ ـــ هۆرمۆنی غودده‌ی ده‌ره‌قی : کاتێک هۆرمۆنه‌کانی که‌متره له ئاستی ئاسایی که به ( سستی غودده‌ی ده‌ره‌قی ) ده‌ست نیشان ده‌کرێت و له کوردستان زۆر باوه چونکه دوورین له ده‌ریاوه ؛ پێویسته ئه‌و که‌سه فه‌حسی خوێن بکات بۆ (TSH ,T3 ,T4 ) ۰
۲ ـــ ئه‌نسۆلین : له لایه‌ن په‌نکریاسه‌وه ده‌ڕێژرێت بۆ به‌کارهێنانی گلوکۆز یان هه‌ڵگرتنی وه‌ک چه‌وری له‌ناو له‌ش دا ؛ به‌م شێوه‌یه‌ش ئاستی شه‌کر ڕاده‌گرێت له خوێن دا ؛ به‌ڵام زۆر خواردنی شیرینی و چه‌وری و خواردنه‌وه گازی و کحولیه‌کان و برنجی سپی و ئاردی سفر ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له‌ش به‌رگری به‌رامبه‌ر ئه‌نسۆلین دروست بکات و هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین کاریگه‌ری که‌م بێته‌وه هه‌رچه‌نده په‌نکریاس زۆری لێ دروست بکات ۰
۳ ــ هۆرمۆنی لێبتین : که به هۆرمۆنی تێربوون ناسراوه وله لایه‌ن خانه چه‌وریه‌کانی له‌شه‌وه دروست ده‌کرێت و کاتێ به‌رز ده‌بێته‌وه هه‌ست به تێری ده‌که‌یت به‌ڵام خواردنی شیرینی زۆر و دروستکراو ده‌بێته هۆی کۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له جگه‌ر و به‌شه‌کانی تری له‌ش ؛ ئه‌مه‌ش ده‌بێته کاریگه‌ری هۆرمۆنی لێبتین که‌مبێته‌وه و هه‌ست به تێر بوون نه‌که‌یت و زیاتر بخوێت ۰
٤ ـــ هۆرمۆنی گریلین : که به هۆرمۆنی برسیه‌تی ناسراوه و به زۆری له لایه‌ن خانه‌کانی گه‌دده و به‌ڕێژه‌یه‌کی که‌م له ڕیخۆڵه و مێشک و په‌نکریاسه‌وه دروست ده‌کرێت ؛ کاتێ ئاستی به‌رزتره له ئاسایی ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی ۰
٥ ـــ هۆرمۆنی کورتیزۆن : له قه‌له‌قی و دڵته‌نگی و خه‌مۆکی و ترس و توڕه‌یی و شه‌ونخوونی زیاد ده‌کات و ده‌بێته هۆی به‌رزی ئه‌نسۆلین و کۆبونه‌وه‌ی چه‌وری و قه‌ڵه‌وی ۰
٦ ـــ گلوکۆکورتیرۆید : ده‌بێته هۆی سوتاندی چه‌وری و پڕۆتین له له‌ش دا و ڕاگرتنی ئاستی ئاسایی ئه‌نسۆلین ، که‌می ئه‌م هۆرمۆنه ده‌بێته هۆی زیاد بوونی کێش ۰
۷ ـــ میلاتۆنین : که به هۆمۆنی خه‌و ناسراوه ، شه‌ونخوونی و تێک چوونی خه‌و ده‌بێته هۆی که‌می میلاتۆنین و که‌م بوونی هۆرمۆنی گه‌شه ؛ ئه‌مه‌ش هۆکارێکی گرنگی قه‌ڵه‌ویه ۰
۸ ـــ هۆرمۆنی شیر : به‌رزی ئه‌م هۆرمۆنه له هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زدا هه‌ندێ جار ده‌بێته هۆی زیاد بوونی کێش ۰
۹ ــــ له خانمان دا ئه‌م هۆرمۆنانه‌ش کاریگه‌ریان هه‌یه :
۱ --- ئیسترۆجین : که‌می ئه‌م هۆرمۆنه‌ش ده‌بێته هۆی زیاد بوونی کێش و که‌م ده‌کات له‌م حاڵه‌تانه :
ـــ کۆنیشانه‌ی کیسی هێلکه‌دان
ـــ زۆر خواردنی شیرینی و چه‌وری و ڤاست ڤوود ؛ وه‌ک هه‌مبه‌رگر و گه‌س و که‌نتاکی ۰
ـــ وه‌ستانی سووڕی مانگانه ۰
۲ --- پڕۆچیسترۆن : بۆ نموونه کاتی به‌کارهێنانی ده‌رمانی دژی مناڵ بوون ۰
۳ --- تێستیتڕۆن : هه‌رچه‌نده به هۆرمۆنی نێرینه ناسراوه به‌ڵام له ڕه‌گه‌زی مێ دا هه‌یه و ئه‌گه‌ر که‌م بێت ده‌بێته هۆی زیاد بوونی کێش ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی